خەرازی: گەلی ئێران ، یەکگرتوو لەبەرامبەر گەف وگوشاری ئەمریکا دا وەستاون
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی : سەرباری هەندێ گرفت کەلەبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دیهاتوون، گەلی ئێران بە شێوەیەکی یەکگرتوو لەبەرامبەر گوشارەکانی واشینگتۆن وەستاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی مێهر، سەید کەمال خەڕازی لە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییەکان و بلیمەتانی سیاسی ئوتریش لە ڤیەنا، وێڕای شیکردنەوەی پرسەکانی ناوچە و پێوەندیی ئێران و ئەورووپا وتی : گەلی ئێران بە سەرنجدان بە سەرچاوەکان و توانایی ناوخۆیی و هەروەها یارمەتی وڵاتانی دۆست و هەروەها سازوکاری ئەورووپی، زاڵ دەبێ بەسەر گرفت و بایکۆتەکانی ئەمریکا .
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران، هەروەها وڵامی ئامادەبووان لەم کۆبوونەوەیە لەوان سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس، وەزیری بەرەڤانی ، ژومارێک نوێنەرانی پەرلەمانی ئوتریش و ئەورووپا و سەرۆک دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوەیی سیاسی و نێودەوڵەتی ئوتریش سەبارەت بە پرسەکانی سوریا، ئێراق، یەمەن و پێوەندی ئێران و ئەورووپا و هەروەها کارتێکەری بەسەر ئابووریی ئێران و چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ ئەم ڕووداوانەی ، دایەوە.