عەراقچی: تووشی دنەدانی پۆمپێئۆ و هاوبیروڕایانی نابین
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکییەکان دەزانن بەرجام هەر بە قازانجی ئێرانە، پێداگری کرد : ئێران بە پێی عەقڵ و ئاوەزەوە دەجووڵێتەوە و تووشی جم و جۆڵی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوبیرۆڕاکانی نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی وتی ک ئێستا کە لە بەشی ناڤۆکی دا ڕەوشێکی باشترمان لە چاو بەرلەبەرجام دا هەیە، بەشی توێژینەوە و گەشەی ئێران لەم ساڵانە زۆر پێشکەوتووە کە ئەگەر بەرلە بەرجام لەسەر ماشینەکانی ئای ئاری یەک دا کارمان دەکرد ئێستا لەسەر ماشینەکانی ئای ئاری هەشت دا کاردەکەین کە بەرەیەکی ژۆر پێشکەوتەترە و لەچاو ماشینەکانی بەرلەبەرجام، بیست ئەوەندە بەهێزترە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : توانایی و بارستای گەڕانەوە بۆ چالاکی ناڤۆکی بەرلەبەرجام لە ئارادایە و ئەم کارەش بەستراوەتەوە بە ورەی سیاسی ئەگەر بەم ئامانجە بگەین کە بەرژەوەندی وڵات لە گریوی جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانە، ساتێکیش درەنگ ناکەین.