تشرینی دووه‌م 10, 2018 15:45 Asia/Tehran
  • رۆحانی : خەڵکی ئێران بەخۆڕاگریی پیلان و دهۆی ئەمریکییەکانیان پووچەڵ کردەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خەڵکی ئێران بە خۆراگرییان ، پیلان و پلانی ئەمریکییەکان کە وایان دەزانی چواری نۆڤمبەر سەرەتایەک دەبێ بۆ گەیشتن بە ئاواتە ناڕەواکانیان، پووچەڵ کردەوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی سەرانی سێ هێزکە لەتاران وتی: ئەمریکییەکان بە سەپاندنی سزاو بایکۆتی ناڕەواو هەڵەیان بەدژ ئێران و کردنەئامانجی سیستەمی بانکی و هەناردەی نەوت وژماێک کاڵای هەناردەیی دیکەی وڵات، دەیانەوێ کارتێکەریی نەرێنیان بێت لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک.

رۆحانی وتی: ئەو قسە کە ئەمریکا لەهەوڵی گوشارخستنەسەر خەڵک نییەو گوشارخستنەسەر نیزام و حکومەت پێوشوێن دەگرێ، بەتەواوەتی نادروست و هەڵەیەو ئەمریکییەکان بەکردەوە ئەو ڕاستییەیان ئاشکرا کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان دانیان بەوەدانا کە ناتوانن هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێننە سیفر، وتی: ئەمریکییەکان لەچەند مانگی ڕابردوودا باش لەوە تێگەیشتن کە ڕێگایەکی هەڵەیان هەڵبژاردووە چونکە ئەو ڕەوتە دەبێتە هۆی ئامادەتربوونی گەلی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی زیاتر و دامەزراندنی پەیوەندیی نزیکترلەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی دۆست و برادەر.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران هەروەها بەئاماژە بە ئیدیعای ئەمریکییەکان لەمەڕ داکۆکی ئێران لە تیرۆریزم پێی داگرت: ئەمریکییەکان بەدرۆ دەڵێن ئێران داکۆکیکەری دراڤیی تیرۆریزمە بەڵام هەر بەوجۆرەی گەلی ئێران هەردەم لەهێڵی بەرەنگاربوونەوەو پێش گرتن بە دابینکرانی دراڤیی گرووپە تیرۆریستییەکاندا بووە، ئەمرۆش مکۆڕتر پێدادەگرێ لەسەر یاساوڕێساکانی و ئەو پەڵپ و بیانووە پڕووپووچانەش پووچەڵ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ