تشرینی دووه‌م 10, 2018 20:09 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرس و بابەتی جۆراوجۆر بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "ژان ئیڤ لودریان" وەزیری دەرەوەی فەڕانسە رۆژی شەممە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەبارەی پرسە جیاجیاکانی ناوچەو جیهان لەوان ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتووێژیان کرد.

ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە جەختی کرد لەسەر ئیرادەی پاریس و گشت وڵاتانی ئوروپایی لەمەڕ سودوەرگرتنی ئێران لە تایبەتمەندییە ئابوورییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هێنانەدی میکانیزمە تایبەتییەکان.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای ٢٠١٨ چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزا ناڤۆکییەکان بەدژ ئێرانی لە دوو خولی ٩٠ و١٨٠رۆژە ڕاگەیاند.

خولی یەکەمی ئەو ئابلۆقانە لە حەوتی ئاگۆست و خولی دووش پێنجی نۆڤمبەری٢٠١٨ بەفەرمی جێ بەجێ کرا.

کردەی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی دوبارەی سزاکان بەسەر ئێران لەگەڵ شەرمەزارکرانی بەرفراوانی جیهانی بەرەوڕوو بووە.

هەرلەوبارەوە، ئێران وئوروپا لەچەند حەوتەی ڕابردوودا چەندین جار وتووێژ و دانوستانیان دەس پێ کردووە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، ئوروپا لەڕەوتی ئەو دانوستانانە بەڵێنی دا، پاکێجی داکۆکیکارانە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، بخاتە بەردەست تاران.

سەرپەیڤ