تشرینی دووه‌م 11, 2018 08:12 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران درێژە ئەدات بە پێشکەوتنی خۆی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانە دژە ئێرانیەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە : ئێران درێژە ئەدات بە پێشکەوتنی خۆی.

مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی بێ ڕێزی کەرانەدا گوتی : ئێران ئەگەر دەیهەوێ خەڵکەکەی نان بخۆن دەبێ گوێ لە مشتی ئەمریکا بێ .

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی شەممە لە سەر لاپەڕەی خۆی لە توویتەردا نوسی : وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵێکی هیوابڕاوانەدا بۆ داسەپاندنی خەیاڵاتی دڵخوازی ئەمریکا بۆ ئێران ، بە ئاشکرا هەڕەشەی برسی راگرتنی گەلی ئێران دەکات کە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە .

زەریف گوتیشی : وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وەک پێشینیانی خۆی فێر دەبێ کە سەرباری هەوڵەکانی ئەمریکا ، ئێران نەک هەر درێژە بە ژیانی خۆی ئەدات بەڵکوو بێ قوربانی کردنی مافی سەروەریی خۆی ، درێژە ئەدات بە پێشکەوتنی خۆی .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەشتی ئایاری 2018 ، چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی دژی ئێرانی لە دوو دەورەی 90 و 180 رۆژەدا راگەیاند .

خولی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئابەوە و خولی دوهەمیش لە پێنجی تشرینی دوهەمەوە جێبەجێ کران .

هەنگاوی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرجام و داسەپاندنی دوبارەی بایکۆتەکانی دژی ئێران رووبەڕووی شەرمەزارکرانی جیهانیی بووەتەوە .

سەرپەیڤ