تشرینی دووه‌م 16, 2018 15:41 Asia/Tehran
  • قاسمی : بڕیارنامەی مافی مرۆیی دژبەئێڕان، ئامانجی ڕامیاریی لەپشتە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەندکرانی بڕیارنامەی مافی مرۆیی دژە بەئێران لەمیانەی کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانی دا شەرمەزار کرد.

کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە نیۆیۆرک ، ڕەشنووسی بڕیارنامەی کەنادا لەبارەی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێرانی خستەبەر دەنگدان کە هەشتاو پێنج ئەندام دەنگی ئەرێنی، سی ئەندامی دەنگی نەرێنی و ٦٨ ئەندامیش دەنگی بێلایەنیان دا.

بەپێی ڕاۆپری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی وێڕای بە ڕەت کراوە زانینی پەسەندکرانی بڕیارنامەی مافی مرۆیی دژ بەئێران، وتی: ئەو بڕیارنامەیە لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی بژاردەیی و قین لەدڵانەو بەئامانجی سیاسی ئامادەو پەسەند کراوە.

قاسمی وتی: کەڵک وەرگرتنی ئامرازی لە مافی مرۆڤ، بڕیارنامە مافە مرۆییەکان و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، رژیمی زایۆنی و ژمارێک وڵاتی کۆنەپەرستی ناوچە ، کە خۆیان لە گەورەترین پێشێلکەرانی مافی مرۆڤن، بەمەبەستی پێوشوێن گرتنی ئامانجی نگریس و کرێتی لاگرانی توندڕەویی وهەروەها سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەو داکۆکی لە تیرۆریستان ئەنجام دەگرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: درێژەی ئەو ڕەوتە، متمانەی جیهان بە میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان لاواز دەکاو کارتێکەری و کارامەیی ئەوان لەکات و بارودۆخە پێویستەکان ، دەباتە ژێرپرسیار.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە شوێنی شیاو و جیهانداگری تاوتووێی مافی مرۆڤ لە وڵاتان، میکانیزمی لێکدانەوەی دەورەیی و جیهانیی مافی مرۆڤ (یو پی آر/ Universal Periodic Review)ـە کە بێ هەڵاواردنی هەموو وڵاتان دەخاتە ەبر لێکدانەوە، وتی: هاوبەشیی سازندەو چالاکی ئێران لەو میکانیزمە، پێشاندەری شێلگیربوونی کۆماری ئیسلامییە لە بەرزکردنەوەی پلەوپێگەی مافی مرۆڤ و جێ بەجێ کردنی پەیمان وبەڵێنیە نێودەوڵەتییەکانی لەڕێی هاوکاریی سازندەو میکانیزمگەلی داڕێژراو لەسەر بنەمای وتووێژدا.

سەرپەیڤ