تشرینی دووه‌م 21, 2018 16:02 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ئێران سەرەکیترین بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆکوژ و تیرۆریزمە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئێران، گەورەترین قوربانی تیرۆریزم و چەکی شیمیاییەو ئێستاش سەرەکیترین بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی چەکی کوکوژە.

"حەسەن رۆحانی" ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆڕی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ئاماژەی کردە چەشنی جۆراوجۆری سپی کردنەوەی پارە لە وڵاتانی جیاجیای جیهان و وتی: ئێران، گەورەترین و سەرەکیترین بانگەشەکەری پێش گرتن بە گواستنەوەی پارە لەلایەن تیرۆریستان و کەڵک وەرگرتنیان لە سیستەمی جۆراوجۆری دراڤییە.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بەئاماژە بە پێشەنگ بوونی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهان، وتی: ئەمەگداری و هەوڵەکانی هێزی ئاسایش و پۆلیس، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزی بەسیج لە سنورە ڕۆژهەڵاتی و رۆژاواییەکان، پێشاندەری لێبڕاوبوونی ئێرانە لەبەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و سپی کردنەوەی پارە لەبواری ماددە هۆشبەرەکان، ئەوە لەکاتێکدایە کە سپی کردنەوەی پارە مومکینە لە ئەفغانستان، تورکیاو یان ئوروپا ئەنجام بگرێ.

رۆحانی لە درێژەی لێدوانەکەی بەئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران بەیارمەتیدانی یەکتر، بەسەر گرفتەکاندا سەردەکەون، ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکی پێی داگرت: ئەمریکییەکان ئاگادار بن کە ئێران ڕێگای پێشکەوتنی خۆی بەردەوام دەکاو سەرەنجام ئەمریکا پەژیوان دەکاتەوە.

سەرپەیڤ