تشرینی دووه‌م 24, 2018 10:50 Asia/Tehran
  • سی و دووهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی وەحدەتی ئیسلامی

32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار لە هۆڵی سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی دەستی بە کار کرد .

32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی بە ئامادەبوونی روحانی کرایەوە

ئەم کۆبوونەوە بە دروشمی " قودس ، تەوەری یەکیەتی ئۆمەت " بۆ ماوەی سێ رۆژ ( لە سێ تا پێنجی سەرماوەزی 1397 ی هەتاوی ) بە ئامادەبوونی زیاتر لە 350 میوان لە 100 وڵاتی جیهانەوە لە تاران بەڕێوەدەچێ .سەرباری ئاستەنگ چێکردنی ئیستکبار بۆ تێکدانی وەحدەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان، نوێنەرانی سەت وڵات لە سی و دووهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران ئامادە دەبن.

 ئامادەبوونی نوێنەرانی١٠٠وڵات لە سی و دووهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی وەحدەتی ئیسلامی

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ ۳۲مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی دوای پیرۆزبایی کردنی جه‌ژنی له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) و ئیمام سادق (د.خ)، وتی: زۆر خۆشحاڵم که‌ به‌ هۆی له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیمامی سادق ئێمه‌ جارێکی دیکه‌ وه‌ها پێکه‌وه‌ بۆ یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام کۆبووینه‌ته‌وه‌. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ته‌نیا بۆ مسوڵمانان نه‌بوو به‌ڵکوو په‌یامی پێکه‌وه‌ ژیانی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان هاورد و دینی ئیسلام دینی ڕێز گرتن له‌ هه‌موو که‌رامه‌ته‌ مرۆڤییه‌کانه‌.

32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی بە ئامادەبوونی روحانی کرایەوە

ڕۆحانی وتی: ئه‌مڕۆ شانازی هه‌موو مسوڵمانانه‌ که‌ بتوانین درێژه‌ به‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بده‌ین. فه‌له‌ستین و لیبیا و ئه‌فغانستان و پاکستان و عێراق له‌ دۆخێکی ئه‌سته‌م دان ئێمه‌ ده‌بێت ئازادی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان به‌ ڕه‌وا بزانین تاکوو خۆمان به‌ درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی محه‌مه‌دی مسته‌فا بزانین. هه‌موو شه‌ڕی ئێمه‌ له‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر یه‌ک شته‌، ئه‌وان ده‌ڵێن ئازادی بۆ ڕۆژئاوا و مه‌ینه‌تی و کۆیله‌ بوون بۆ که‌سانی دیکه‌. ئێمه‌ له‌ دوای ئازادی هه‌موو جیهانین.

32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی بە ئامادەبوونی روحانی کرایەوە

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ زۆرداران ناتوانن له‌ مێژوودا بمێننه‌وه‌، ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر که‌س چه‌کی پێشکه‌وتووی هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مافی ڤیتۆ کردنی هه‌یه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م به‌ پێی ده‌سه‌ڵات دابه‌ش کراوه‌، هه‌ر که‌س زۆری زیاتر بێت ده‌نگی زیاتریشی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی هه‌یه‌ مافی ڤیتۆ کردنیشی هه‌یه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ ۳۲مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیهانی لێک نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ڕایگەیاند، نوێنەرانی سەت وڵات بەشداری سی و دووهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران دەبن.

 ئامادەبوونی نوێنەرانی١٠٠وڵات لە سی و دووهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی وەحدەتی ئیسلامی

ئایەتوڵڵا ئەراکی بەئاماژە بەهەوڵی هاوپێوەند بە پرسی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزاکان لە جیهانی ئیسلام و تەگەرەنانەوەو لەمپەردانانی ئیستکبار بەمەبەستی تێکدان و شێواندنی وەحدەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان، وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدا ڕەوتێک لەدژ ئێران  بەهاوکاری هێزەکانی هاوڕەوتی وەک دەسەڵاتدارانی عەرەبستان و رژیمی زایۆنی، دروست بکات.

سکرتێری گشتیی کۆگەی لێک نزیک بوونەوەی ئائینزا ئیسلامییەکان هەروەها وتی: میوانانی جڤینی وەحدەتی ئیسلامی، ڕێگاکانی بەهێزکران و وەحدەتی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی لە بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنان تاووتوێ دەکەن.

32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی بە ئامادەبوونی روحانی کرایەوە

سی و دووهەمین خولی جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی ٢٤ هەتا ٢٦ی نۆڤمبەر لەتاران بەڕێوە دەچێ.

 

سەرپەیڤ