تشرینی دووه‌م 26, 2018 16:12 Asia/Tehran
  • پێداگریی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی جڤینی وەحدەتی ئیسلامی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پیلان و دهۆکانی ئەمریکا

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سی و دووهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لەبەیاننامەیەکدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لە بەیاننامەی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سی و دووهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیدا هاتووە: ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ، داکۆکی دەکا لە کوشت وبڕی خەڵکی یەمەن، تاوانکارییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سوریاو عێراق، بەجولەکە کردنی فەلەستین و کوشتاری بێ بەزەییانەی منداڵانان و ژنانی ئەو سەرزەوینەو سەرکوت کردنی ئازادی لە بەحرەین ونیجریە.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: کۆڕبەندی جیهانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بەنوێنەرایەتی لە ئەندامانی بەشدار لە جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی، سکاڵا لەدژ ئەمریکا ئامادە بکا لەبەر گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی لە تەلاویڤ بۆ قودس و هەروەها لەدژ گەڵاڵەی ئاشتیی ئەمریکا وەک سەودای سەدە لە کۆڕ و نێوەندە مافەوانییە جیهانییەکان.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: کۆڕبەندی جیهانیی لێک نزیک کردنەوەی ئائینزا ئیسلامییەکان هەروەها بەنوێنەرایەتی لە بەشداربووان لە جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی، لەدژ رژیمی زایۆنی وگرووپە تیرۆریستییەکان کە لە پاکستان و ئەفغانستان هەموو ڕۆژ کارەساتێکی مرۆیی بەدی دێنن و لەمافە مرۆییەکانی گەلی یەمەن کە هەر ڕۆژ لەلایەن رژیمی ئالی سەعوود بەداکۆکیی چەکئامێرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن، سکاڵا بباتە لای ناوەندە مافەوانی و دادەوانییەکان.

ئەندامانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سی و دووهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی هەروەها پێیان داگرت لەسەر پێویستیی پێوشوێن گرتنی پشت گوێخرانی مافی شیعەکانی بەحرەین، نیجریەو مەغریب(مەراکیش).

 

سەرپەیڤ