باڵوێزی ئێران لە کابول : ئاشتی لە ئەفغانستان بووەتە داواکارییەکی گشتی
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان وتی : کۆتایی شەڕ و کێشە و دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی بووەتە داواکارییەکی گشتی لە ئەفغانستان .
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، محەممەد ڕەزا بەهرامی باڵوێزی ئێران لە ئەفغانستان لە پرێس کۆنفرانسێکی ناوچەیی باڵوێزانی ئاشتی لاوان لە کابول ڕایگەیاند:
وتووێژ و ئاشتی دەسپێردرێتە دەوڵەت و خەڵکی ئەفغانستان و لە دەستهاتی چەند ساڵەی دەوڵەتی ئەفغانستان لەمبارەوە ، کەڵک وەردەگیردرێ.
بەهرامی وتی : شەڕ لە ئەفغانستان ڕێگەچارەی سەربازی نییە و ئەم وڵاتە نابێ تێکەڵی شەڕوتێکهەڵچوونی بیانی بێت و لە دزەکردنی ناکۆکییەکانی دەرەوەیی بۆ نێو ئەفغانستان پێشگیری بکرێت .
باڵوێزی ئێران لە ئەفغانستان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە دامەزرانی ئاشتی پاوەجێ لە ئەفغانستان ئامادەیی تۆکمە وتەواوی هەیە و لە هیچ هەولێک لەمبارەوە درێخی ناکات.
بەهرامی وتی : دەبێ پرسگەلێکی وەک درێژەی مانەوەی هێزی بیانی لە ئەفغاستان، بەرهەم و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و چالاکی تاقمە توندڕەوەکان، ئاشکرا بێت.
لە کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی ناوچەیی کە باڵوێزانی ئاشتی لاوی ئەفغانستان، ئێران، پاکستان و تاجیکستان بەشداران، سەبارەت بە دامەزرانی ڕێکارەکانی ئاشتی وسەقام لە ئەفغانستان وتووێژکرا.