کانونی یه‌که‌م 05, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئۆپێک بەرەو ڤییەنا کەوتە ڕێ

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداریکردن لە سەد و حەفتا و پێنجەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە تارانی بەرەو وییەنای ئوتریش بە جێهێشت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەدوحەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ئۆپێک  ڕۆژی پێنج شەممە لە شوێنی هەمیشەیی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڤیەنا بەڕێوە دەچێ.

کەم بوونی بەرهەمی لانیکەمی یەک ملوێن بەرمیل نەوت، پرسێکە  کە هەندێ ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە لەم کۆبوونەوەیە  ئەوە پێ وشوێن دەگرن.

بەرلەمە  ئەندامانی  ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت  لە کۆبوونەوەی سییەمی نوامبەری ساڵی 2016 بڕیاریان دا ئاستی بەرهەمی خۆیان  لە ڕۆژدا بۆ یەک ملوێن و دووسەت هەزار بەرمیل  کەم کەنەوە و بیگەیەنە سی و دوو ملوێن  و پێنسەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژ.

دە ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت و وزەی ئوپێک، بەرهەم هێنەرانی ئەندامی ئۆپێک و غەیرە ئوپێک لە ڤیەنا  کۆبوونەوە و لەسەر کەمکردنی نیزیکەی  شەشسەد هەزار بەرمیل لەلایەن  دە وڵاتی غەیرە ئەندامی ئوپێک ڕێککەوتن کە لەم ناوەدا دەکرێت ئاماژە بکەینە بەڵێنی کەمکردنی لە ڕۆژدا سێسەد هەزار بەرمیلی ڕووسیا.

ڕێککەوتنی وڵاتانی  ئەندام و غەیرە ئەندامی ئۆپێک  لە ژانیڤەری 2017  جێبەجێ و دواجاریش لە کۆبوونەوەکانی دواتر  172 تا 174 - هەتا کۆتایی ساڵی 2018 درێژکرایەوە.

سەرپەیڤ