کانونی یه‌که‌م 06, 2018 15:40 Asia/Tehran
  • وەزارەتی نێوخۆی ئێران : بارودۆخی ئاسایشی چابەهار لە ژێر کونتڕۆڵ و چاودێری دایە

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆِ ئێران بە دوای پەلامارێکی تڕوڕیستی لە چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وتی : دۆخی ئاسایشی لە چابەهار لە ژێر کو.نتڕۆڵ دایە و دوخەکە لە شار ئاساییە .

تڕوڕیستێک ئەمڕۆ  پێنجشەمە پەلاماری کردە سەر  بنکەی ئینتزامی شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلووچشتانی ئێران و تڕوموبیلێکی هەڵگری مادەی تەقەمەنی  لە شوێنی چوونەناوەی  بنکەی ئینتزامی  ئەو شارخ تەقاندەوە  لەو پەلامارەدا   سێ  کەس شەهید  و 28 کەس لە شاروومەندانیش  بریندار بوون و. بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ئیرنا   شاریار حەیدەری   بەڕێوەبەری گشتیی سنووری  وەزارەتی ناوخۆی  ئێران ڕایگەیاند  ئامانجی هۆکاری خۆکوشتنەکە   خەسار دان  لە بنکەی   هێزی  ئینتزامی  چابەهار بوو  کە بە کاردانەوەی  دەس بەجێی هێزەکانی ئینتزامی  بە ئاکام نەگەیشت و بە  ناچار تڕوموبیلەکەی تەقاند . بەڕێوەبەری گشتیی سنووری وەزارەتی ناوخۆی   ئێران وتیشی  هۆکاری ئەو پەلامارە  تڕوڕیستیە تەنیا کەسێک بوو  کە کوژرا  ، تا ئێستا هیچ گرووپێکی تڕوڕیستی بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ .

سەرپەیڤ