کانونی یه‌که‌م 07, 2018 07:20 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارە تیرۆریستییەکەی چابەهاری ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەلامارە تیرۆریستییەکەی دوێنێ پێنجشەممە لە چابەهار هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی ئیدانە کرد.

تیرۆریستێک ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی کردە سەر بنکەی هێزی ئینتیزامیی شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ئۆتۆمبیلێکی پڕ لە تەقەمەنی لە بەر دەرکی ئەو ناوەندە تەقاندەوە.

لەو پە لامارەدا دوو کەس شەهید بوون و ٢٨ کەس لە شاروومەندانیش بریندار بوون. تیرۆریستی پەلاماردەریش کوژرا.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تیرۆریستانی پەروەردەکراو لە داوێنی ژمارێک لە وڵاتان و ناوەندەکانی برەوپێدەری توند و تیژی و توندڕەوی لە ناوچەکە، ئەمڕۆ پەلامارێکی تیرۆریستی و دژە مرۆیی دیکەیان کردە سەر ناوچەی ئابووریی چابەهار بۆ ئەوەی وا بنوێنن ئەو ناوچەیە ئاڵۆز و ناهێورە و پێش بەو گەشانەوە ئابوورییە بگرن کە بە یارمەتیی وڵاتانی ناوچە و لە ئاراستەی گەشە پێدانی ئابووریی و پاوەجێی و هێوری لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان  لە چابەهار وەڕێ کەوتووە.

قاسمی جەختی کرد: بێ گومان کەسانی توند و تیژ و مەرگخواز لە ژێر ڕکێفی ناوەندە ناسراوەکان، لە هەر جێگایەکدا بن بەم زوانە بە هۆی ئەو جەنایەتەیان سزایەکی قورس دەدرێن.

سەرپەیڤ