کانونی یه‌که‌م 07, 2018 08:34 Asia/Tehran
  • ڕۆژی خوێندکار؛ هێمایەک لە دژایەتی کردنی ئیستیکبار لە لایەن گەلی ئێرانەوە

ئەمڕۆ (هەینی) شازدەی سەرماوەز (حەوتەمی دێسەمبەری ٢٠١٨) لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی خوێندکار ناودێر ناودێڕ کراوە.

١٦ی سەرماوەزی ١٣٣٢ی هەتاوی (شەشەمی دێسەمبەری ١٩٥٣ی زایینی) خوێندکارانی ئێران، هاوکات لەگەڵ سەفەری "ڕیچارد نیکسۆن" جێگری سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا بۆ ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە خۆوەردانەکانی واشینگتۆن لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، لە بەردەم زانکۆی تاران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

ئەو خۆپیشاندانە بە هۆی پەلاماری هێزی سەربازیی ڕژێمی دەسنیا و دارەدەستی پەهلەوی لە خاک و خوێن گەوزێندرا.

بە هۆی هێرشی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی پەهلەوی بۆ سەر ئەو خۆپیشاندانە، سێ  خوێندکاری ئێرانی شەهید بوون و سەدان کەسیش بریندار بوون.

ڕۆژی خوێندکار وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێک لە مێژووی خەباتی گەلی ئێران دژ بە سیاسەتی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکا لە ئێرانە، هەر بۆیە ڕووداوی ١٦ی سەرماوەز لە بنیاتنان و شوناس بەخشین بە خەباتی خوێندکاری لە ئێران خاوەنی گرینگایەتییەکی تایبەتە.

کەڵک وەرگرتن لە دیالۆگی دژایەتی کردنی ئیستکبار و ئارمانجخوازی ، بەرچاوترین فەکتەری بزووتنەوەی خوێندکاری ئێران لە سەرهەڵدانییەوە هەتا ئەمڕۆ.