خەتیبی نوێژی هەینیی تاران : پیلانگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران، شکست دێنێ
خەتیبی نوێژی هەیتی تاران وتی : هەموو پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران، هەتائێستا شکستی هێناوە و ئەم وڵاتە ڕێگەی لەناوچوون و تێک ڕووخان، تێپەڕ دەکات .
ئایەتوڵڵا محەممەد عەلی موەحیدی کرمانی، لە خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە ئاماژەدان بە ڕۆژی خوێندکار و دەوری ئەمریکا لە کوشتنی خوێندکارانی ئێرانی لە ساڵی 1953 لەلایەن ڕژێمی پەهلەوییەوە وتیشی : ئەمریکا لە هەموو تاوانکارییەکانی بە دژی گەلی ئێران لە ساڵەکانی ڕابردوو تائێستا چ بەشێوەی ڕاستە و خۆ و یان ناڕاستەوخۆ دەستیوەرداوە ، وڵاتێک کە بە ڕەگەزکوژی و کوشتنی سوورپێستان، پێکهاتووە .
ئیمام جومعەی کاتیی تاران ئاماژەی کردە تاوانکاریەکانی ئەمریکا لە بوردومانی ئەتومی هیروشیما و ناکازاکی ژاپۆن و تاوانکاری لە بەندیخانەی گوانتانامو و ئەبووقریب لە ئێراق و وتی : ئەم تاوانکارییانە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا هەروا خۆی بە دیعایە و پارێزەری مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی لە جیهان دەزانێ .
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی وتی : سەرباری هەموو پیلانگێڕی و تاوانەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران، واشینگتۆن ریکوردداری شکست لە بەرامبەر گەلی ئێران بووە و پیلانگێڕییەکانی ئەم دواییەی بەدزی ئێران لەوان پەرەی بایکۆتەکان شکستی هێنا .
خەتیبی نوێژی هەینی تاران هەروەها قەیرانی یەمەنی بە ئەزموونێکی دژوار بۆ کۆمەڵگەی جیهانی بە تایبەتی ئەمریکا و ڕۆژاوا وەسف کرد و وتیشی : کوشتنی بێ بەزەییانەی خەڵکی یەمەن لەلایەن ڕژێمی ئالی سعود و هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە، نیشانی دا ئیدیعای داکۆکی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە مافی مرۆڤ درۆ و فریودانە.