کانونی یه‌که‌م 08, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا ناوچەی کردۆتە هەماری باڕوت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان، ناوچەیان کردۆتە هەماری باڕوت کە ئەوە، پێشاندەری سیاسەتێکی زۆر مەترسیدارە کە ئەوان لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیڕەوی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی دووهەمین جڤینی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، تورکیا، چین و ڕووسیا سەبارەت بە کێشەی تیرۆریزم و پەیوەندیی وڵاتانی ناوچە، وتی: ئەو سیاسەتە، بووەتەهۆ هەتا ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین ببێتە هەمارێکی چەکئامێری زۆر پێشکەوتە کە بەداخەوە هیچ یارمەتییەکی نەکردووە بە چەسپاندنی ئاشتەوایی وهێمنیی ناوچە.

زەریف هەروەها لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی تۆمەت لێدانی مووشەکیی ئەمریکا لە ئێران، وتی: ئەمریکییەکان هەوڵی زۆریان دا هەتا پەیوەندیی نێوان ئێران وئوروپا ئاڵۆز بکەن و تەنانەت پتر لەوەی پەیوەندیی نێوان ئێران وئوروپا بخەنە مەترسی، هەوڵیان لەو پێناوەدایە پرسە ناوچەییەکان بەراوەژوو و بە پێچەوانەوە پێشان بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە ڕۆژنامە ئەمریکییەکاندا ڕووماڵی ئەو بابەتە کراوە کە چەکی ئەمریکییەکان لەدەست ئەلقاعیدە دایە لە یەمەن و هەروەها لەدەست داعش دایە لە سوریاو ئەوە ئەو مەترسییەیە کە هەردەم هەڕەشە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین دەکات.

زەیف هەروەها پێی داگرت: ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەجیهاندا تەریک خراونەوەو پێویستیان بەوە هەیە هاوبەشی ئەو کێشمەکێشە بن و تەنانەت سەرۆکی بەشی دراڤیی کۆمپانیایەکی مەزنی چینی قۆڵبەست بکەن هەتا سیاسەتی خۆیان ببەنە پێش پتر لەوەی پێشاندەری هێز و دەسەڵاتی ئەمریکا بێ، پێشاندەری داماویی ئەو وڵاتەیە.

سەرپەیڤ