کانونی یه‌که‌م 08, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلیسی ئێران: ئەمریکییەکان بەچاوی بازرگانی پێکردن دەڕواننە مافی مرۆڤ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وتی: یەکلایەنخوازیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا مەترسیدارەو ئەو ڕەفتارانە واپێشان ئەدا کە حکومەتی ئەمریکا بەنیگایەکی تیجارییانە دەڕوانێتە پرسی مافی مرۆڤ.

بەپێی راۆپری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "عەلی لاریجانی" لە دووهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ناوچە بۆ تاووتوێی پرسی ترۆریزم لەتاران، وتی: ڕەفتاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بووەتە هۆی لەبەین چوونی ڕێکخراوەگەلی مافی مرۆیی و بێهوایی وڵاتان.

لاریجانی بەبیرخستنەوەی ئەوەی کە ئەمریکاو ژمارێک وڵات خۆیان بە بانگەشەکەری بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزم دەزانن بەڵام بەکردەوە، لە ترۆریزم وەک ئامرازێک کەڵک وەردەگرن، وتی: ئەو ڕەفتارانە بووەتە هۆ هەتا وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، خۆیان بیرلە ڕێکخستنەوەی سیستەمی ناوچەیی بکەنەوە کە نموونەی ئاشکرای، هاوکاریی ئێران، تورکیاو ڕووسیایە سەبارەت بە پرسی سوریا کە تاڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو بووە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: لەجیهانێکدا کە ئەمریکییەکان یەکلایەنخوازانە دەجوڵێنەوە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگە بەرپرسەکانیش ئەرکەکانیان جێ بەجێ ناکەن بۆ وێنە، لەمەڕ پرسی عێراق، سوریاو لیبیاو ژمارێک ناوچەی دیکەو هەروەها بایکۆت و گەمارۆی یەکلایەنەی ئەمریکا دژ بە ڕووسیاو ئێران، دەبینرێ کە هیچکام پەسەندکراوی ئەنجومەنی ئاسایش نەبووەو ئەو ئەنجومەنەش کاردانەوەیەکی لەهەمبەر ئەو چەشنە کردانە پێشان نەدا.

دووهەم جڤینی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئێران، پاکستان، تورکیا، چین، ڕووسیاو ئەفغانستان بەتەوەری "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و پەرەی پەیوەندیی وڵاتانی ناوچە" ئەمڕۆ شەممە لەتاران دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ