کانونی یه‌که‌م 08, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی چوار تاوانبار لە پێوەندی لەگەڵ کارەساتی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

دادئەستێنی گشتیی وئینقلابی زاهیدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران هەواڵی دەسگیر کرانی چوار تاوانبار لە شارستانە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی سیستان وبەلوچستان لە پێوەندی لەگەڵ کارەساتی تیرۆریستی چابەهاری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، حوجەتۆلئیسلام عەلی موەحیدی ڕاد دادئەستێنی گشتیی وئینقلابی زاهیدان وتی: ئەم دۆسیەیە لە کۆگەی تایبەتی تاوان وسزا ئەمنیەتیەکان لە ناوەندی پارێزگەی سیستان وبەلوچستان پێداچوونەوەی بەسەر دەکرێت. موەحیدی وتیشی: توێژینەوە لە مەڕ دەوری گومانلێکراون لە هەڵمەتی تیرۆریستی وشناسایی هۆکارانی سەرەکی دەرێژەی هەیە . تیرۆریستێک ڕۆژی پێنج شەممە بە کەڵک وەرگرتن لە ترۆمۆبیلێکی هەڵگری مادەی تەقەمەنی کە بەنیازی پەلامار بۆسەر بنکەی هێزی ئێنتیزامی شارستانی چابەهار لە پارێزگەی سیستان وبەلوچستان، لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی بوو، بەڵام کاتێک کە ئەم تیرۆریستە لەگەڵ خۆڕاگری هێزەکانی ئێنتێزامی ڕووبەڕوو بووەوە، ترۆمۆبیلی هەڵگری مادەی تەقەمەنی لە بەردەرگای هێزی ئێنتێزامی ئەم شارستانە تەقاندەوە. لەم پەلامارە تیرۆریستیە ، دووکەس شەهید بوون و٤٢کەسیش لە شارومەندان لەوان چەند ژن ومندال برینداربوون . هۆکارانی پەلاماری تیرۆریستی چابەهاریش کوژران .

سەرپەیڤ