کانونی یه‌که‌م 13, 2018 09:42 Asia/Tehran
  • زەریف: بەرنامەکانی ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی زیاتری بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕوون بووەوە

وەزیری کاروباری د ەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرنامەکانی وڵاتەکەی بۆ پێشێلکردنی زیاتری بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی ڕوون کردەوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری د ەرەوەی ئێران سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی بەرنامەی موشەکیانەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە توییتێڕەکەی دا نووسی: ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە بارەی بەرنامەی موشەکیانەی ئێرانەوە پێشت بە بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکەی ١٩٢٩ی ئەنجومەنی ئاسایشتەوە دەبەستن.

بە قسەی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مایک پەمپێئۆ ئەمریکای تەریک خراوەی کرد بە یەکەم ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشت کە وڵاتانی دیکە لە بەر پێبەند بوونیان بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان تەمێ دەکات.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی شەشەمین ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەم ئەنجومەنە، داوای گەڕاندنەوەی ئەو بەرتەسکیانەی کرد کە لە بڕیارنامەی ١٩٢٩ دژی ئێران دیاری کراوە.

بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٥ لە ئاراستەی پشتڕاست کرانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ تاقمی ناسراو بە پێنج کۆیەک، تەواوی بڕیارنامەکانی پێشووی ئەم ئەنجومەنە لەوانە بڕیارنامەی ١٩٢٩ کە ھێندێک قەدەغەی ئەرکھێنی بۆ بەرنامەی موشەکیی ئێران لە بەرچاو گرتبوو، ھەڵوەشانەوە.