کانونی یه‌که‌م 17, 2018 14:03 Asia/Tehran
  • خەرازی: با دیالۆگی نێوان ژیارەکان، جێی هاوپەیمانیی جەنگی بگرێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران بەپێداگری لەسەر پێویستیی خرانەڕووی بیرۆکەیەکی نوێ بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و سەقام لەناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، وتی: وڵاتانی ناوچە دەتوانن لەجیاتی هاوپەیمانیی جەنگی، دیالۆگی نێوان شارستانییەتەکان بخەنەنێو بەرنامەی کارەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەید "کەمال خەرازی" ئەمرۆ دووشەممە لە جڤینی "ئاشتی و سەقام لە رۆژاوای ئاسیا، ناوچەیەک، چارەنووسێک" لەتاران وتی: دەبێ ئاڵای بوژاندنەوەی ژیاری ئیسلامی هەڵبکرێ و لەجیاتی ئەو هاوپەیمانی و پێکهاتانەی ئەمڕۆ بۆ شەڕ دروست بوون، دەبێ شارستانییەکی پڕشکۆی ئیسلامی جێیان بگرێتەوە.

خەرازی وتی: ئەو دەوڵەتانەی لە ئیرادەی گەل سەرچاوەیان نەگرتووە، سەر بە ژمارێک دەسەڵاتی واوەناوچەیین و نموونەکەشیان، عەرەبستان وئیماراتە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەمووان دان بەوەدادەنێن، کۆماری ئیسلامی، سەقامگرتووترین وڵات لەناوچەی پڕکێشەو ئاڵۆزی رۆژاوای ئاسیایە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەڵقوڵاو لە ئیرادەی گەلە، ئامادەیە هاوکاری هەموو حکومەتەکان بکات لەپێناو چەسپاندنی ئاشتەوایی و ئاسایشی ناوچەدا.

جڤینی یەک رۆژەی "ئاشتی و سەقام لە رۆژاوای ئاسیا، ناوچەیەک، چارەنووسێک" ئەمڕۆ دووشەممە لەتاران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ