مۆرکرانی تەبایی نامەی حەج لەنێوان ئێران وعەرەبستاندا
تەبایی نامەی حەجی تەمەتتوع لەنێوان سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران و وەزیری حەج و عومرەی عەرەبستان مۆرکرا.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، بەگوێرەی ئەو تەبایی نامەیە، بڕیاردرا، نووسینگەی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عەرەبستان دابمەزرێ.
هەروەها لەوێنەی بڕگەکانی ڕێککەوتن لەسەر کراوی بەرپرسانی حەجی ئێران و عەرەبستان، جگە لە دانانی نووسینگەی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لە عەرەبستان، ئاسانکاریی بۆ دەرکردنی ڤیزا، نیشتەجێبوونی ئەندامانی لێژنە کارگێرییەکان و پێوشوێن گرتنی چارەسەریی کێشەکان لە بواری جیاجیایە.
دانوستانی هاوپێوەند بە کاروباری حەجی ساڵی داهاتووی نێوان ئێران و عەرەبستان لە یەکشەممە ١٦ی دیسەمبەرەوە بەئامادەبوونی "عەلیڕەزا ڕەشیدیان" سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران و بەرپرسانی حەج و زیارەتی عەرەبستان دەس پێ کراو لە کۆڕی کارناسان، پرس و بابەتی کارگێڕیی حەج تاووتوێ کرا.
لەو دانیشتنەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لیستێکی گرفتەکانی حەجی ساڵی١٣٩٧ی هەتاوی خستەڕوو و چەند پێشنیارێکی بۆ حەجی ساڵی داهاتووی هەتاوی هێنایە ئاراوە.
"محەممەد بن ساڵح بنتن" وەزیری حەج و عومرەی عەرەبستانیش لەو دانیشتنەدا پێی داگرت لەسەر چارەسەریی گرفتەکانی هاوپێوەند بە حەج و بەرنامەداڕشتن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە.