کانونی دوھەم 01, 2019 08:08 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھاووڵاتیانی ئەرمەنی بۆ پاراستنی وڵات بەوپەڕی لەخۆبردوویی و  فیداکارییەوە ھەوڵیان داوەو دەشیدەن

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەھید ئالفرێد گابری وتی:ھاووڵاتیانی ئەرمەنی بۆ پاراستنی و پاسەوانی کردن لە ئێران شان بە شانی جەماوەری موسڵمان لە گۆڕەپانەکانی لەخۆبردوویی و فیداکاری دا ئامادە بوونەو ئەمڕۆش ھەر ئامادەی خۆبەخت کردنن و دیارە ئەمەش جێگای ڕێزە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی دووشەممە ھاوکات لەگەڵ شەوی ساڵی تازەی زایینی، وێڕای ڕێزگرتن لە تاقەت ھێنان و خۆبەختکاریی دایک و  باوکی شەھید ئالفرێد گابری لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەھیدە ڕێزدارەدا وتی: ڕۆڵەی ئێوە لە پێناوی نیشتیمان فیداکاری و لەخۆبردوویی ئەنجام داوەو گەرچی لە دەست چوونی ڕۆڵە بارێکی گران و سەختە، بەڵام بە سەرنجدانی ئەوەی کە ڕۆڵەکەی ئێوە لە پێناوی گەل و نیشتیمان شەھید کراوە، ئەم بابەتە لە قورسایی لە دەست دانی ئەو خۆشەویستە کەم دەکاتەوە.

ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  وێڕای بە ئاوت خواستنی ساڵێکی پڕ لە خێروبەرەکەت بۆ مەسیحییەکانی ئێران، گەییشتنی ساڵی تازەی زایونیی لەو بنەماڵە مەسیحییەش پیرۆز کرد.

شەھید ئالفرێد گابری لە شاڵی ١٩٩١ و لە تەمەنی بیست ساڵان دا لە ناوچەی گێڵانی ڕۆژئاوای ئێران بە ھۆی مونافقینەوە بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشت.

سەرپەیڤ