کانونی دوھەم 10, 2019 13:50 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لە ئەسفەھان

ھەشتەمین مەشقی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ » لە ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێراندا بەرپا کرا.

ئەمیری سەرتیپ « حەمید واحیدی» جێگری سەرکردەی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەبارەت بە مەشقی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ » وتی: لە یەکەم ڕۆژی دەست پێ بوونی قۆناغی ئۆپراسیۆنی مەشق کردنەکە، فڕۆکەکانی ئێف ٥ و خۆماڵیی « ساعیقە» ئامانجە گرینگەکانی دوژمنی گریمانەییان بە سایدی ھەڵفڕین  و ئیزگەکانی ڕادارو سکۆکانی ھاویشتنی موشەک و ھەمارو جبەخانەکانی تەقەمەنییەوە لە ناوچەی تێکھەڵچوونەکاندا بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە خاپوور کرد.

سەرتیپ واحیدی، بەرز کردنەوەی ئاست و وردبینیی زیاتر لە پێکانی ئامانجە جوڵەدارو بێ جوڵە زەوینی و ئاسمانییەکان و ھەروەھا کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی خاڵپێک و دوورھاوێژ بە ھێزێکی کاولکەری ھەرەبان لەو بابەتە ھێزمەندانەی ئەم مەشقە ھێنایە ئەژمار.

ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان عەلیڕەزا ئەنگیزە وتەبێژی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ »یش بە دەربڕینی ئەمەی کە لەم مەشقەدا بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بەکار دەھێندرێن، وتیشی: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بە تەواوی خۆماڵین و بە بۆمبای دوورھاوێژو خاڵپێکەوە تەیارن و بە مەبەستی کنەکردنە نێو ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ھێزمەندی دوژمن دیزاین و چێکراون.