کانونی دوھەم 10, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • خاپوور کردنی ئامانجە گرینگەکانی دوژمنی گریمانەیی لە مەشقی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران دا

لە یەکەم ڕۆژی قۆناغی سەرەکیی ھەشتەمین مەشقی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ » ھێزی ئاسمانیی ئەرتەش، ئامانجە گرینگەکانی دوژمنی گریمانەیی خاپوور کرد.

ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان عەلیڕەزا ئەنگیزە وتەبێژی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ »ی ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران پێی داگرت:لەم مەشقەدا بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بەکار ھێنران،فڕۆکەکانی ئێف ٥ و خۆماڵیی « ساعیقە» بە بۆمبا قورسەکانیان ئامانجە گرینگەکانی دوژمنی گریمانەییان بە سایدی ھەڵفڕین  و ئیزگەکانی ڕادارو سکۆکانی ھاویشتنی موشەک و ھەماری سووتەمەنی و جبەخانەکانی تەقەمەنییەوە لە ناوچەی تێکھەڵچوونەکاندا بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە خاپوور کرد.

وتەبێژی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ » پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە : فڕۆکەکانی ئێف ٧ ی بە بۆمبتی زیرەک تەیار کراو و خاڵپێک و ڕاکێتەکانی دروستکراوی نێوخۆ بۆ یەکەمجار ئامانجە گرینگەکانی دوژمنی گریمانەیییان بە داھێنانی تازەوە لەنێو برد.

ئەمیری سەرتیپی فڕۆکەوان عەلیڕەزا ئەنگیزە وتیشی: ئۆپراسیۆنی شەڕی ئلێکترۆنیک، تاقکیردنەوەی چەشنی جۆربەجۆری سیستێمی پێشکەوتەی پەیوەندی، سیستمگەلی ئاسانکاریی ھەڵفڕین و چەشنی جۆربەجۆری سیستێمی تاکتیکی لە شەڕی ئلێکترۆنیک دا لەم مەشقە بەو پەڕی سەرکەوتووییەوە ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەموو جۆرە تەقەکردنێکی ئاسمان بۆ ئاسمان، تەقەی دژی ئامانجگەلی ئاسمانی، بە خێرایی و لە بەرزایی جۆربەجۆر، تەقەو بوردومانی ئاسمان بۆ زەوی لە ڕۆژو شەو بەکەڵک وەرگرتن لە بۆمبای زیرەک و خۆماڵی نۆژەن کراوی قورس و نیوەقورسیش لەو ئۆپراسیۆنانەی دیکەی ئەم مەشقە بوونە.

چەشنی جۆربەجۆری موشەک گەلی لەیزێری، تەلەفزیۆنی گرمایی، ڕادارو ھەموو چەشنە ڕاکێت و بۆمبای بەرھەم ھاتووی دەستی پسپۆڕانی ئێرانیش لەم مەشقەدا بەکار براوەو تاقی کراونەتەوە.

ھەشتەمین مەشقی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی « دەستەڵاتی ئاسمانیی فیداکارانی ھەرێمی ویلایەتی ٩٧ » لە ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێراندا دەستی پێکراوە.