پێداگری لەسەر پێویستیی هاوکاری ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە
یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی جەختی کرد لەسەر درێژەی هاوکاریەکانی نێوان ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی ئاستانە بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوتی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا .
حسین جابری ئەنساری ڕۆژی پێنجشەمە لە دیدار لە گەڵ سێرگێیی وەرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە موسکو جەختی کرد : ئەرکی ڕووسیا ، ئێران و تورکیا پاراستنی ڕەوتی هاوکاریەکان لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانەیە و ئەم ڕەوتە دەبێ درێژەی هەبێت . یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی وتیشی : هاوکاریەکانی نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی ئاستانە لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوو لێهاتوویی خۆی سەلماندووە و دەبێ درێژەی هەبێت . ئەو دیپلوماتە باڵا ئێرانیە هیواداری دەربڕی وتووێژەکان لە موسکو زۆر شوێندانەر دەبێت و ڕۆڵی کاریگەری دەبێ لە بەرەو پێشبردنی ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین .ناوبراو پەیوەندی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی لە حاڵی پەرە و گەشە زانی و وتیشی : ئاکامگەلێکی زۆر گرینگ لە خەباتی دژە تێڕۆڕیستی و هەروەها گەرەنتی ئاشتی و ئاسایش لەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەدەس هاتووە . وتووێژەکانی ئاستانە لە ژانویەی 2017 بە داهێنانی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا دەسپێکراوە. ئاکامی سەەرکی ئەم وتووێژانە دامەزراندنی ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە . یاریدەری باڵای وەزیر ی دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی ڕۆژی چوارشەمە بە مەبەستی وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا گەیشتە موسکۆ .