کانونی دوھەم 11, 2019 10:57 Asia/Tehran
  • سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: دوژمن تووشی ھەڵەیەک ببێت کەنداوی فارسیان بۆ دەکەینە زۆنگاو

سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەگەر دوژمنان بیانەوێت لە کەنداوی فارس دا ھەنگاوێکی نەگونجاو ھەڵگرن کەنداوی فارسیان بۆ دەکەینە زۆنگاوێک کە قەت لێی دەرنەچن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران ئاسایشتی کەندا.ی فارسی دابین کردووەو لە ئێستادا کەنداوی فارس لە ئاسایشتێکی تۆکمەوتەواودایە، ھەر بۆیە بە ھەمووان ڕادەگەیەنین کە پێمان دەکرێت ئاسایشتی ھەتاھەتاییش لە کەنداوی فارس دا بچەسپێنین و دوژمنانیش با بزانن کە ناتوانن لەم ناوچەیەدا بۆ ھەمیشە ئامادە بن.

تەنگسیری وتیشی : کەنداوی فارس کەنداوێکی داخراوەو بوونی ھێندێک ئاوگەڕی دوژمن بە سووتەمەنیی ناڤۆکییەوە بۆی ھەیە کارەساتێکی ژینگەیی لە کەنداوی فارس دا بخولقێنێ.

سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: دوژمنان لە ئاوەکانی سەرزەوینی خۆیاندا کە کەنداوێکی داخراویان ھەیە لە بەر ناڤۆکی بوونی سووتەمەنیی ئاوەگەڕەکانیان کە گرفتی ژینگەیی دروست دەکەن قەت ھاتوچۆ ناکەن و دیارە ئێمەش لە کەنداوی خۆماندا ڕێگا بە وەھا دیاردەیەک نادەین.

 

 

سەرپەیڤ