کانونی دوھەم 11, 2019 15:00 Asia/Tehran
  • وتاربێژی نوێژی هەینی تاران : نیزامی ئێران و بەرەی خۆڕاگریی ، جیهانی ئیستکباریان سەرسام کردووە

ئیمام جومعەی کاتیی تاران گوتی : نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرەی خۆڕاگریی جیهانی ئیستکباریان تووشی واق وڕماویی کردووە .

سەید موحەممەد حەسەن ئەبووتوڕابی فەرد لە وتارەکانی ئەم حەوتەی نوێژی هەینی تاراندا وتیشی : نیزامی کوماری ئیسلامیی ئێران و بەرەی خۆڕاگریی کە جیهانی ئیستکباریان پەک پێ خستووە ، دەسکەوتی کردەی ساڵحن .

 ئەو بە ئاماژە بەوەی کە بۆ جوڵە و پێشکەوتن و پتەوی و دەسەڵاتی مرۆیی و ئیسلامیی دەبێ سەرنجێکی تایبەتی بدرێ بە بواری ئابووری گوتی : ئەگەر کۆمەڵگای ئینسانی و ئیسلامیی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ژیرانە و زانایانە بە ئامانجی دیاریکراو هەنگاو هەڵدەگرێ و بیر لەپێشکەوتن و گەشەی فکر دەکاتەوە ، تێڕوانینی لە گەڵ تێڕوانینی جیهانی رۆژاوا بۆ گەشە وپێشکەوتن جیاوازە .

 وتاربێژی نوێژی هەینی تاران هەروەها بە ئاماژە بە ساڵهاتی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران ، بۆ ئەو زانا تێکۆشەرە کە ساڵانێک بۆ نیزامی ئیسلامیی هەوڵی دا داوای رەحمەت و لێبوردنی کرد .

 ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران، هەشتی ژانیڤەریی 2017 بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تاران کۆچی دوایی کرد.