جێبەجێ کرانی هەڵمەتی هاوبەشی فڕۆکەی بێسەرنشین و فڕۆکەی جەنگیی بۆ یەکەم جار لە ئێران
فەرماندەری هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی جێبەجێ کرانی یەکەم هەڵمەتی هاوبەشی فڕۆکەی جەنگی و بۆمب هاوێز لە گەڵ فڕۆکەی بێسەرنیشن لە ئێرانی کرد .
ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە فەرماندەری هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئیرنا گوتی : لە مەشقی سەربازیی دەسەڵاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 کە لە باری فەرماندەری و کۆنتڕۆڵیەوە دەگمەنە ، هاوکات فڕۆکەی بێسەرنیشنی جەنگیی و فڕۆکەی بەسەرنیشنی جەنگی بە مەبەستی تێکشکاندنی ئامانجی دڵخواز هاتنە فڕین و هەڵمەتی هاوبەشیان ئەنجامدا .
سەرتیپ نەسیرزادە وتیشی: لە تەنیشت ئەم دوو فڕۆکە جەنگیەدا ، فڕۆکەیەکی بێسەرنشینیش هاتە فڕین تا گۆ>ەپانی شەڕەکە ببینێ و بۆ ناوەندی فەرماندەری و کۆنتڕۆڵ راپۆری بکات .
هشتەمین مەشقی سەربازیی دەسڵەاتی ئاسمانیی فیداییانی هەرێمی ویلایەتی 97 کە لە سەرلەبەیانی رۆژی پێنحشەممەوە دەسپێبوو ، بە گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی ، رۆژی هەینی لە ئیسفەهان کۆتایی هات .