کانونی دوھەم 12, 2019 17:12 Asia/Tehran
  • تێفکرینی لەندەن لە مەڕ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی ئەمریکا

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ، هەڵوێستی ڕوون وشەفافی لەمەڕ بەشداریکردن لە نومایشی دژە ئێڕانی ئەمریکا ، لە شاری ڤەرشوی پێتەختی پوڵونیا ، نەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە بەیان نامەی ئەم ڕێکخراوە بەریتانیاییەدا هاتووە، بەریتانیا لەم کاتە دا هێشتا بەشداری رەسمی خۆی لە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی پوڵونیا ڕانەگەیاندووە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا، هەروەها  هێشتا نوێنەریکی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی مانگی داهاتووفڤۆریەی ٢٠١٩ لە ڤەرشو دیاری نەکردووە. تێفکرینی لەندەن ، ئەم هاوپەیمانە ستراتژیەی واشنتۆن ، پێشاندەری قوڵآیی درزوکەلین لە سیاسەتی دەرەوەیی دوو لایەن لەسەر مژاری ئێرانە. محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە بەرنامەی ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی دژە ئێڕانی لە ڤەرشوی پێتەختی پوڵونیا١٣وچواردەی فڤوریە لە توئیتر نووسیی ، ئێران لە هەرکاتێکی تر بە هێزترە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا لە ڤەرشو" لەبارەی میوانداری ئەم کۆبوونەوە دژە ئێرانیە ڕەخنەی گرت وڕایگەیاند ، دەوڵەتی پوڵونیا ناتوانێ ئەم شەرمسارییە بسڕێتەوە، لەحاڵێکدا کە ئێران پولونیاییەکانی لە شەڕی جیهانی دوهەم ڕزگار کرد، ئەم وڵاتە هەرئێستاکە میوانداری حەشمەڕەجەڕی دژە ئێڕانیە. کردەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵەکانی ئەم وڵاتە بۆ گرتنە بەری سیاسەتی ترس وتوقان لە ئێرانە.

سەرپەیڤ