کانونی دوھەم 12, 2019 18:11 Asia/Tehran
  • سەردار فەدەوی: ئێرانی ئیسلامی سەرباری هەموو دوژمنکارییەکان لەوپەڕی باڵادەستی دایە

یاریدەری ڕێکخەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە دوژمنانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا لەهیچ پیلانێک دژ بەئێران درێخیان نەکردووە، وتی: ئێرانی ئیسلامی سەرباری دوژمنیی زۆر کە لەگەڵیدا دەکرێ، لەوپەڕی باڵادەستی دایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەردار "عەلی فەدەوی" دوێشەو(هەینی) وتی: دوژمنانی ئەو سەرزەوینە دان بەوەدادەنێن کە سەرباری ئەو گشت ئیمکانات و چەکئامێرە پێشکەوتانەی لەدەستیان دایە تائێستا نەیانتوانیوە لەهەمبەر ئێرانی ئیسلامیدا سەرکەوتن بەدەست بێنن.

سەردار فەدەوی وتی: ئەو پیلانگێڕیی و دوژمنکارییانەی لەگەڵ ئێرانی ئیسلامیدا لەدەسپێکی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە تائێستا کراوە، و هەروا بەردەوامە، لەهیچ شوێنێکی مێژوودا بەرچاو ناکەوێ، بەڵام سەرباری ئەوەش، دوژمنان لە جێ بەجێ کردنی ئامانجەکانیان بێ ئاکام ماون.

سەرپەیڤ