وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی یەکشەممە بەرەو عێراق دەکەوێتەڕێ
کانونی دوھەم 12, 2019 18:12 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی یەکشەممە لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزی سیاسی و ئابووریی بەرەو عێراق دەکەوێتەڕێ.
بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرپرسانی باڵای دەیان کۆمپانیای کارئافرێنی حکومەتی و تایبەتی ئێران، زەریف لەسەفەر بۆ عێراق هاوڕێتی دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ، بەشداربوون لە جڤینی تیجاریی هاوبەشی ئێران وعێراق لەچەند شاری عێراق بەتایبەت کەربەلاو سلێمانی لەوێنەی بەرنامەکانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەفەر بۆ عێراقە.