کانونی دوھەم 14, 2019 15:57 Asia/Tehran
  • رۆحانی: بەزوویی یەکەم سەتەلایتی ئۆپراسیۆنیی ئێران رەوانەی٦٠٠کیلۆمەتریی بۆشایی دەکرێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: سەتەلایتی پەیام وەک یەکەم سەتەلایتی ئۆپراسیۆنیی ئێران لەرۆژانی داهاتوودا دەهاوێژرێتە ٦٠٠کیلۆمەتریی بۆشایی.

"حەسەن رۆحانی" ئەمرۆ دووشەممە لەنێو ئاپۆرەی خەڵکی شاری"گونبەدی کاووس" لەباکوری ئێران، وتی: سەتەلایتی پەیام بەتەواوەتی دەسکردی ناوخۆ و خۆماڵییەو ئەو مووشەکەش کە هەڵیدەگرێ، هەر ئێرانییە.

رۆحانی وتی: سەتەلایتی پەیام کەبڕیارە رۆژانە شەش جار بەسەر ئاسمانی ئێراندا تێپەڕێ، دەتوانێ بارودۆخی ئاووهەوا، کشت وکاڵ، ئاوە سەرزەوینییەکان و دارستانەکان پێوشوێن بگرێ و زانیارییەکانی بگوێزێتەوە زەوی.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە خەڵکی ئێران بەجیهانی سەلماندووە کە گەلێکی هۆگری عیلم و زانستن، وتی: خەڵکی ئێران، خۆیان بە چەکی بەهێزی زانستی، تەکنۆلۆژیایی، ئابووری و بەرگریی تەیار کردووە هەتا لە پیلان و دهۆی دوژمن نەترسن.

رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و ژمارێک وڵاتی سەربەوان، ناتوانن گەلی مەزنی ئێران بەچۆکدابێنن، وتی: ئێران لەگەڵ هەموو دۆست وبرادەرەکانی لەجیهاندا پەیوەندیی دۆستانەی هەیەو خاوەن باشترین پەیوەندییەکانە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە لەسەفەرێکی دوو رۆژەدا گەیشتە پارێزگای گوڵستان(باکوری ئێران).

سەرپەیڤ