کانونی دوھەم 14, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێران: ئەو فڕۆکەی لە دەورووبەری کەرەج تووشی گرفت بوو ، بارهەڵگر بوو

پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری٧٠٧ی هەڵگری گۆشت، کە لە "بیشکەک"ی قرقیزستانەوە گەشتەکەی دەسپێکردبوو، لە فڕۆکەخانەی فەتحی ئەلبورز (رۆژاوای تاران) بەپەلە نیشتەزەوی کە لەوکاتەدا، کۆنترۆڵی لەدەستداو لەباندی فڕۆکەخانە لایدا.

لە درێژەی بەیاننامەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێراندا هاتووە: ئەو فڕۆکە بارهەڵگرە پاش ئەوەی خۆی کێشا بە دیواری باندی فڕۆکەخانە، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو.

هەرلەوبارەوە، "موجتەبا خالیدی" وتەبێژی دامەزراوەی ئۆرژانسی ئێران وتی: شازدە کەس لەو فڕۆکەدابوون کە تەرمی حەوت کەسیان کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە، دۆزراوەتەوە.

خالیدی وتیشی: ئەندازیاری گەشتی ئاسمانیی ئەو فڕۆکە، زیندوویەو گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە.

سەرپەیڤ