دیداری زەریف لە گەڵ سەرۆکان و نوێنەرانی گرووپە جۆراوجۆرە ئێراقیەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دووهەمین ڕۆژ لە سەفەری خۆیدا بۆ ئێراق لە دیدارگەلی جیاجیادا لە گەڵ سەرۆکان و نوێنەرانی گرووپە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە وتووێژی کرد .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ سەرۆکان و نوێنەرانی گرووپەکان ڕێکخراوەکان و دامەزراوە ئایینزایی سیاسی فەرهەنگی هۆزی و کۆمەڵایەتیەکانی ئێراق بۆ وێنە سەرۆک و ئەندامانی سوننە و نوێنەرانی کەمایەتیەکانی مەسێحی ، سائیبی تورکەمان و ئیزەدی جەختی کرد لەسەر پەیوەندی برایانە و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرانبەر لە نێوان دوو وڵات . زەریف وتیشی : پەیوەندی نزیکی نەتەوەکانی ئێران و ئێراق ، خاڵێکی جێ ئومێد و نمونەیەکی باشە لە پەیوەندی نەتەوەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا . شێخ عەبدولەتیف هەمیم " سەرۆکی ئیدارەی ئەوقافی سوننەی ئێراقیش لەو دیدارەدا لاگری لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر بایکوتە زاڵمانەکانی ئەمریکای بە واجبی شەرعی زانی . نوێنەرانی گرووپە جۆراوجۆرەکانی ئێراقییش لەو دیدارانەدا جەختیان کرد لەسەر هۆگری خۆ بۆ بەردەوام بوون و قووڵ بوونی پەیوەندی نزیک و دۆستانەی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران . وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرێکی چوار ڕۆژەدا ڕۆژی یەکشەمە گەیشتە ئێراق . دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی ئێراقی و بەشداری لە سێ کوبوونەوەی بازەرگانی چالاکانی ئابووری که رتی تایبه تی دوو وڵات لە بەغدا سلێمانی و کەربەلا لەبەرنامەکانی زەریف لە سەفەری بۆ ئێراقە .