کانونی دوھەم 17, 2019 08:38 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێرانییەکان ئەفسانەی زلھێزایەتیی ئەمریکایان تێک شکاند

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چلەمین ساڵگەڕی ھەڵاتنی شای ئێران و ھەروەھا سێھەمیت ساڵگەڕی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ڕایگەیاند: ئێرانییەکان ئەفسانەی زلھێز بوونی ئەمریکایان تێک شکاند.

بە پێی ڕ اپۆرتی ئیرنا موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە توویتێرەکەی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە چل ساڵ لەمەوپێش لە ئاوا ڕۆژێکدا ئێرانییەکان دەستنیایەکی ئەمریکایان ناچار بە ھەڵاتن لە خاکی ئێران کرد و سێ ساڵ لەمەوپێشیش لە ئاوا ڕۆژێکدا بەرجام چووە واری جێبەجێ کردنەوەو کۆتایی بە ساڵانێکی دوورودرێژ داسەپاندنی ڕەوشتی ئاسایشتی بە سەر ئێراندا ھێنا، نووسی سەرباری پیلانەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو و ھەروەھا کشانەوەی واشێنگتۆن لە بەرجام، کەچی ئێرانییەکان ئەفسانەی زلھێزایەتیی ئەمریکایان تێک شکاند.

بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش ناسراوبە بەرجام ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) واژۆ کراو لە بەرواری ١٦ی ژانویەی ٢٠١٦ چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا ھەر لە سەرەتای ڕۆژانی یەکەمی ڕاپەڕاندنی ئەم ڕێککەوتنە دەستی کرد بە کارشکێنی و لەمپەر قووت کردنەوەنەوەو بە ھاتنە سەر کاری داناڵد ترەمپیش لە ئەمریکا ئەم ڕەوتە پەرەی سەندو ترەمپ ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ئێران و ئەورووپا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە زنجیرە وتووێژێکیان بە مەبەستی پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە دەست پێ کردووە. ئەورووپا لە ڕەوتی ئەم وتووێژانەدا بەڵێنمەند بووە ھەگبەیەکی داکۆکی لە چوارچێوەی بەرجام و بۆ بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بخاتە بەر دەستی تاران.

سەرپەیڤ