کانونی دوھەم 18, 2019 18:41 Asia/Tehran
  • ٢خەڵات بۆ سینەمای ئێران لە فیستڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەنگلادیش

سینەمای ئێران لەمیانەی ڕێو ڕەسمی کۆتایی حەفدەهەمین فیستڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەنگلادیش دوو خەڵاتی بردەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی ئێرنا،  لە کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتی فیلمی بەنگلادیش کە ئێوارەی هەینی لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەم وڵاتە لە شاری داکا بەڕێوە  چوو، خەڵاتی باشترین ئامادەکاری درایە فیلمی سینەمایی ئێرانی" دێرێساژ" لە بەشی سینەمای ئاسیا و خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە بەشێ تایبەت بە چەمک و ماناکان درایە فیلمی ئێرانی "گەڕانەوە" .

 فیلمی ئێرانی "دێرێساژ" لە بیست کۆرە جەژنی جیهانی  دا بڵاوکراوەتەوە و خەڵاتی جۆر بە جۆر لە وان ڕێزگرتنی تایبەتی لێژنەی داوەرانی بەرلین و سیمۆرغی باشترین فیلمی یەکەمی کۆرە جەژنی جیهانی فەجری وەرگرتووە. لە حەڤدەهەمین کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتی فیلمی بەنگلادیش لە سینەمای ئێران ٢٦ بەرهەمی داستانی و کورت لە بەشە جۆر بە جۆرەکان بریتی لە سینەمای ئاسیا ، سینەمای منداڵان و تازە لاوان، سینەمای کورتە فیلم، ، سینەمای مەعنەوی و فیلمسازانی ئافرەت بەشداریان بووە. کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتی فیلمی بەنگلادیش ١٠ تا ١٨ ژەنیڤەری ٢٠١٩ لە داکا دا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ