کانونی دوھەم 22, 2019 20:18 Asia/Tehran
  • ئێران لە چل ساڵ پاش سەرکەوتنی ئینقلابدا

ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە حاڵێکدا گەیشتووەتە چلەمین ساڵوەگەڕیی سەرکەوتنی کە دەسکەوت و پێشکەوتەکانی لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بۆ هەمووان ئاشکرایە. لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە دەکرێتە دەسکەوتەکانی ئینقلابی ئیسلامی لە بواری "زانست و زانستوەراندا کە بەم شێوەیە:

بە پێی ڕاپۆرتی هاوبەشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و OECD  پێش سەرکەوتنی ئینقلاب لە سەتا 40ی خوێندکارانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵاتدا درێژەیان بە خوێندن دەدا بەڵام لە ساڵی 97ی هەتاوی تەنیا سەتی یەکیان بۆ خوێندن بەڕێ دەکرێن بۆ دەرەوەی وڵات.

بەر لە ئینقلاب، ئێران هیچ زانستوەرێکی جیهانی نەبوو بەڵام لە 2016دا بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی جێێ بڕوای نێودەوڵەتی وێب ئاو ساینس، ئێران خاوەنی 208 زانستوەری هەڵکەوتەیە کە لە ڕیزی لەسەتا یەکی زانستوەرانی بەناوبانگی دونیان.

لەسەتا 98ی بەرهەمهێنانی زانستی زانکۆی تاران دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی و تەنیا لە سەتا دووی پەیوەندی بە سەردەمی پێش ئینقلابەوە هەیە.

هەر ئەم ڕادەیەش بۆ زانکۆی پیشەسازیی شەریف لە سەتا 99یە و تەنیا لەسەتا 1ی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئینقلاب کە ئەتوانین بڵێین: زانکۆەکانی پێش ئینقلاب تەنیا ئەرکی گواستنەوەی زانستە لەبەرکراوەکان و وەرگێڕاوەکانیان وە ئەستۆ بووە و بە هیچ لەونێک زانستیان بەرهەم نەهێناوە.

 لە دەسپێکی ئینقلابەوە تاکوو ئێستا ژوماری مامۆستایانی ژنی زانکۆ لە 100 کەس لە ساڵی 57ی هەتاوییەوە گەیشتبووە 2100 کەس لە ساڵی 96 و گەشەیێکی 21 هێندەی جارانی بووە.

بە گشتی ئێران لە وڵاتێکی بێ داهێنان و شانازی لە پێش ئینقلاب لە بواری تەکنیکی و ئەندازەییەوە بووەتە سێهەمین وڵات لە بواری پەروەردە کردن و بارهێنانی ئەندازیار لە ساڵی 2018دا.

ئێران هەشتەمین وڵاتی دونیایە لە بواری بەڕێ کردنی مانگی دەسکرد و سەتەلایت بۆ گەردوون و پێنجەمین وڵاتە لە بواری نانۆ لە ساڵی 2016دا.

پیشەسازی فڕۆکەوانیی ئێران و لقەکانی هاوپەیوەندی لە پلەی دەهەمی جیهاندا هەڵکەوتووە لە نێوان 147 وڵاتدا.

ئێران لە ڕیزی 14 وڵاتێکە کە توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە.

ئێران پلەی دووەمی دەستەبەر کردووە لە نێوان وڵاتانی پێشکەوتە لە بواری خانە بنەڕەتییەکاندا.

پاش ئینقلابی ئیسلامی شایەتی دەسکەوتی زانستییانەی جۆراوجۆر بووین لە بواری زانست و لقەکانی هاوپەیوەند بە ناڤۆکی، بیوتەکنۆلۆژیا، مووشەکی، خانە بنەڕەتییەکان، ئاسمان و گەردوون، دەرمانە نوێ پێکهاتەکان و پزیشکیدا کە سەلماندوویەتی بێتوو پاڵ بدرێتەوە بە بارستا نێوخۆییەکان و بە شێوەیێکی چاک هەڵیسووڕێنن، گەیشتن بە لووتکەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا زۆر نزیکە!

 

 

 

 

سەرپەیڤ