کانونی دوھەم 22, 2019 21:26 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی سوئیس بۆ وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسگیرکرانی مەرزیە هاشمی

باڵوێزی سوئیس لە تاران لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسگیر کرانی مەرزیە هاشمی هەواڵنێر وبێژەری کەناڵی پرێس تی ڤی ، بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بانگ کرا.

بارام قاسمی ، وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە سەرنج دان بە درێژخایەن بوونی دەسگیر کرانی مەرزیە هاشمی ، شارومەندی ئێرانی وهەواڵنێری کەناڵی هەواڵی پرێس تی ڤی ئێران ، ئەمڕۆ سێشەممە مارکوس لایتنز باڵوێزی سوئیس " پاڕێزەری بەرژەوەندی ئەمریکا" لە تاران بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بانگ کراوچۆنیەتی ناڕەزایەتی تۆندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوبراو ڕاگەیندرا. قاسمی وتی: ئیدارەی گشتیی ئەمریکا وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، یادداشتی ڕەسمی نارەزایەتی دەربڕین بە کردەوەی مامورانی دەوڵەتی ئەمریکا لە دەسگیر کران وهەڵس وکەوتی نامرۆڤانەو هەڵاواردنانە لەگەڵ هەواڵنێری پرێس تی ڤی ڕادەستی باڵوێزی سوئیس کرد وخوازیاری ئازادی خیرا وبەبێ شەرت ومەرجی هاشمی بوو. لەم یادداشتە ڕەسمیە دا بۆ باڵوێزی سوئیس هاتووە هەڵس وکەوتی فەرمانبەرانی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا وبێ دەنگی پرسیاربەدی هێنەری کاربەدەستانی واشنتۆن لە مەڕ ئە م روداوە، بە پێچەوانەی وادەو بەڵینی نێودەوڵەتی وبنپێکردنی ئاسکرای مافی مرۆڤە کە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ لە هەمبەر ئەوە وەڵامدەربێت. مارکوس لایتنرباڵوێزی سوئیس لە تارانیش ڕایگەیاند ، مەسەلەکە دەسبەجیی دەگوێزنەوە بۆ کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا  وئاکامەکەی بە ئاگاداری وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەینن.پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا " مەرزیە هاشمی" هەواڵنێر ، دێکێۆمێنێت سازو بێژەری کەناڵی پرێس تی ڤی کە بۆ دیدار لەگەڵ بنەمەڵەی خۆی بۆ ئەمریکا سەفەری کردبوو، ١٣ی ژانێڤەربەبێ هیچ جۆرە تاوانێک دەسگیر کرد.