کانونی دوھەم 22, 2019 21:27 Asia/Tehran
  • سوئیس میکانێزمی ماڵی سەربەخۆی خۆی لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرۆکی ژۆری هاوبەشی بازرگانی ئێران وسوئیس ڕایگەیاند : سوئیس میکانێزمی ماڵیی سەربەخۆی خۆی لە گەڵ ئێران ئامادە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیرنا ، شەریف نیزام مافی" سەرۆکی ژۆری هاوبەشی بازرگانی ئێران وسوئیس بە ئاماژەدان بەمەکە لەحاڵی حازر میکانێزمی ماڵیی ئێران وسوئیس ئامادەی چالاکی بووە وتی: هەرئێستاکە لە کاناڵی ماڵیی ، بۆ هەناردەکردنی دەرمان بۆ ئێران کەڵک وەردەگیردرێت ولە قۆناخی دوایی دا هەناردەی دەغل ودانیش جێ بەجێ دەکرێت.نیزام مافی هەروەها وتی: لەئەگەریی هاتنی پارەی نەوتی ئێران لە ئاسیاوە بۆ ئوروپا ، کەناڵی ماڵی سوئیس دەسبەجیی دەسبەکار دەکات. شەریف نیزام مافی بە پێویستی تێکردنی پارە لە کاناڵی دارایی سوئیس ئاماژەی کردووتی: ئێستاکە هیج پارەیەک لە ئێران لە ئوروپادانیە ، پێشتر پارەکانی ئێران لە وڵاتانی هاوردەکەری نەوت لەوان هێند ، چین وکوریای باشووردایە . شەریف نیزام مافی وتیشی: یەکی لە دوو بانکی هریتیج وبی سی پی ئەرکی بەڕێوە بەرایەتی ئاڵووێر وگوێزرانەوەی پارەی لە ئەستۆ دادەبێت. نێزیک بە سەتی ٦٠ لە هەناردەی سوئیس بۆ ئێران هاوپێوەندە بە هەناردەی دەرمان وکەرەسە وئامێری پزیشکی ،ووەگەڕخستنی کەناڵی دارایی نوێی بۆ دابین کردنی دەرمانی ناوخۆ گرینگایەتی زۆری هەیە . وڵاتانی ئوروپایی دوای چوونەدەری یەک لایەنە ونایاسایی ئەمریکا لە بەرجام ، خوازیاری پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بوون ولە ئێرانیش داوایان کرد بە پێی چوونە دەری واشنتۆن لە بەرجام ، بەم ڕێککەوتنە پێبەند بن. یەکیەتی ئوروپا هەروەها ڕایگەیاند بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران، بەنیازە میکانێزمێکی ماڵیی بەناوبانگی ئیس پی ڤی بۆ دانی ماڵی دروست بکات هەتا ئیمکانی درێژەی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران خۆش بکرێت.