کانونی دوھەم 26, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • ئاڵمان، بەرپرسی میکانیزمی ماڵیی ئەورووپا لەگەڵ ئێران

میدیاکان ڕایانگەیاند: بەرلین بڕیارە بەرپرسایەتی میکانیزم و کاری تایبەتی ماڵیی ئەوروپا لەگەڵ ئێران واتە ئەی پی وی ، بەئەستۆ بگرێت.

ماڵپەڕی حەوتەنامەی ئیشپیگل ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا سەبارەت بە ئێس پی وی ، وتیشی : ئاڵمان بەرپرسی ئەم میکانیزمە ماڵییە تایبەتەی  ئەورووپا لەگەڵ ئێران دەبێت.

شپیگل  وتیشی سەرباری ئەوەی کە بەشی پێوەندی نێودەوڵەتی یەکێتیی ئەورووپا سەرپەرەستی وتووێژی میکانیزمی ماڵی تایبەتی بە ئەستۆ دایە، بەڵام بڕیار نییە ئەم دامەزراوە ماڵییە وەک دامەزراوەی سەربە یەکێتیی ئەورووپا بجووڵێتەوە  .

شپیگل  نووسی : پشتیوانی و داکۆکی لەم میکانیزمە بە ئەستۆی ئاڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا دەبێت، ئەم دامەزراوەیە لە پاریس  سەقامی گرتووە و بەڕێوەبەرایەتییەکەی بە ئەستۆی ئاڵمانیا دەبێت.

ژان ئیڤۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی  فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە هیواداری دەربڕیبوو کە میکانیزمی ماڵی تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ هاسانکاری پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران لە ڕۆژانی داهاتوو جێ بەجێ دەکرێت.

یەکێتیی ئەورووپا  لەم مانگانەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران، بەنیازە میکانیزمێکی تایبەت بۆ دانی پارە بە ئێران بگرێتە بەر هەتا ئیمکانی  درێژەی هاوکاری ئابووری بەم وڵاتە لە ڕەوشی چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام  و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی واشینگتۆن دەستەبەر بکرێت.

سەرپەیڤ