شوبات 02, 2019 19:01 Asia/Tehran
  • پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی لە گەردوون، دەسکەوتی 4 دەیە بڕوا بە خۆ بوونە

پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی لە گەردوون، دەسکەوتی 4 دەیە بڕوا بە خۆ بوونە

پاش هاویژرانی پڕ لە شانازیی "ئومێد"، یەکەم سەتەلایتی ئێرانی بۆ مەدار لە بەرواری 14ی ڕێبەندانی 87ی هەتاوی، ئەم ڕۆژە پیرۆزە وەکوو ڕۆژی یادەوەری بۆ تەکنۆلۆژیای گەردوونی، لە مێژووی ئێراندا تۆمار کرا و بە هۆی ڕێزنان لە زەحمەتی بیرمەندان و زانستوەرانی چالاک لە بواری زانستی گەردوونناسیی وڵات و بە مەبەستی پەردەلادان لەسەر دەسکەوتە پڕبایەخەکانی ئەم بوارە، هەموو ساڵێک، ڕێوڕەسمێک لەژێرناوی ڕێزنان لە ڕۆژی تەکنۆلۆژیای گەردونناسی بە بەشداریی  کاربەدەستانی باڵا، پسپۆڕان، بەرپرسان و کارناسانی بواری گەردوونناسی وڵات بەرێوە دەچێت.

پێڕستی هەندێك لە دەسکەوتەکانی زانستی گەردوونناسیی وڵات لە دە ساڵی ڕابردوودا

  • هاویشتنی سەرکەوتووانەی "ڕاکێتی لێکۆڵەری 3" کە هەڵگری چەند گیانلەبەری وەکوو کیسەڵ، کرم، مشک و چەند نموونەیێکی خان ئاسا بوو. پەردەلادان لەسەر سەتەلایتی "تلووع" ، "نموونەی ئەندازیاری کراوی سەتەلایتی میسباحی دوو"، "نموونەی سەرەتایی سەتەلایت هەڵگری سیمورغ"،"مەکینەی سەتەلایت هەڵگر" و کردنەوەی یەکەم ناوەندی تاوتووێکردنی وێنە سەتەلایتییەکانی ئێران و تاقیگەی سێ ڕەهەندی سەتەلایتی لە ساڵی 88
"ڕاکێتی لێکۆڵەری 3"

 

  • نموونە ئەندازیاری کراوەکانی چوار سەتەلایتی "زەفەر"، "ڕەسەد"، "فەجر"، "نموونەی خوێندکاریی ئەمیرکەبیر" و هەروەها  "نموونەی ئەندازیاری کراوی مەکینەی سەتەلایت هەڵگری سەفیر B1" و "بتڵی ژینگەیی لێکۆڵەری 4" لە ساڵی 89 ی هەتاوی.

 

  • هاویشتنی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی "نەوید" لە ساڵی 90ی هەتاوی

 

  • پەردەلادان لەسەر "مۆدێلی ئەندازیاری کراوی سەتەلایتی ناهید" و "مۆدێلی سەتەلایتی زوهرە" و یەکەم مەیموونی بەڕێکراو بۆ گەردوون کە زیندوو گەڕایەوە بۆ زەوی و لە پێش چاوی هەمووانیش دانرا لە ساڵی 91 ی هەتاوی.
  • پەردەلادان لەسەر دوو سەتەلایتی "تەدبیر" و "خەلیجی فارس" لە ساڵی 92ی هەتاوی، هەڵبەت لە ڕەزبەری ساڵی 92ی هەتاوی و لە حەفتەی جیهانی گەردوون، دووەم مەیموونی گەردوونگەڕی ئێرانی لە ژێرناوی "فەرگام بە سەتەلایتی لێکۆڵەری پەژووهش (توێژینەوە)" و بە گازی شلەکی نێردرا بۆ گەردوون کە ئەمجارەش بە ساغی گەڕایەوە بۆ زەوی!
  • هاویشتنی سەتەلایتی نیشتمانیی "فەجر"  بە سەتەلایت هەڵگری سەفیر لە ساڵی 94ی هەتاوی، کە گەیشتە مەداری زەوی.
  • سەتەلایتی بەدالەیی "ناهیـد"ی 1

      سەتەلایتی ناهیدی 1 ڕێگایێکی کردووەتەوە بۆ گەیشتن بە هەندێک لە تەکنۆلۆژیا بەدالەییەکان و تەکنۆلۆژیاکانی هاوپەیوەندی کە لەودا، بناغەی سەرەکی تەکنۆلۆژیا پێویستەکان بە گوێرەی سەتەلایەتەکانی وڵاتە.

دابین کردنی کەلوپەل و کەرەستەی پێویستی تاقیکاری میکانیزمی گەردوونی، کەرەستەی بەدالەیی فرێکانسی باڵا و داڕشتنی بەشەکانی، دیاریکردن و کونترۆڵی دۆخی سێ تەوەرەیی، پەیوەندی بەدالەیی بەردەوام لە سایدی S، وێنە هەڵگرتن لە کاتی کارکردن و مەزندە کردنی نرخی کرانەوەی تۆڕە هەتاوییەکان بە یارمەتی ئەو سەتەلایتە، لە ئامانجەکانی پڕۆژەی ناهیدە.

یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتەکانی زانستیی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە خۆماڵی کردنی زانستی چێ کردنی سەتەلایت و هاویشتن و بەڕێ کردنی بۆ گەردوونە. ئێران لە ڕیزی 9 وڵاتی یەکەمی دونیایە لە بواری دەسڕاگەیشتن بە سوڕی تۆکمە و تەواوی گەردوونیدا و هەر ئێستاکەش لە حاڵێ تێپەڕینە لە قۆناغی سەتەلایتی لێکۆڵینەوەییەوە بۆ سەتەلایتی ئۆپەراسیۆنی کە پیشاندەری دەسەڵاتی زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانییە.

 

سەرپەیڤ