ئەلمەیادین : ملیۆنان ئێرانی لە رێپێوانی جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا بەشداریان کردووە
هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی بەرفراوانی گەلی ئێران لە چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، میدیا بیانیەکان دەستیان دایە گواستنەوەی ئەم ئامادەبوونە ملێونیە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، میدیا بیانیەکان خەریکی گواستنەوەی رێپێوانی میلۆنیی لە 22 ی رێبەنداندان .
کەناڵی لوبنانیی ئەلمەیادین راپۆری دا : رێپیوانی گەلی ئێران لە چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕسی ئیسلامیی ئێران دەسپێبووە و دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییل دەنگی داوەتەوە .
هەواڵنێری ئەلمەیادین لە تارانەوە راپۆریدا : بە ملوێنان ئێران لە رێپێوانی جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا بەشداریان کردووە .
هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقیش رایگەیاند : ئاهەنگی جەژنەکە لە تاران چالاکیی جۆربەجۆری لەگەڵدایە وەک گوڵبارانی ئامادەبوان . بە سەدان میوانی بیانی لە دەیان وڵاتەوە لە رێپیوانەکەدا بەشدارن و بە سەدان پەیامنێری بیانی و نێوخۆیی خەریکی روماڵکردنی ئەم رووداوەن .
لە لایەکی دیکەوە سانا ( هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ) لە راپۆرێکدا بە بۆنەی چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە : ئاڕاستەیەکی تژی لە سەرکەوتن و دەسکەوت لە هەموو بوارەکانی نێوخۆیی و دەرەکیی لە ماوەی چل ساڵی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران تەی بووە و ئەم وڵاتە بە ورە و سەقامی میللەت بەرەو پێشکەوتن چووە لە هەموو بوارەکاندا .