شوبات 11, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • رۆحانی : کۆماری ئیسلامی بۆ دروست کردنی چەکئامێرە بەرگرییەکان ئیزن لە کەس وەرناگرێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران بۆ دروست کردنی چەشنی جۆراوجۆری مووشەکی دژە زرێ و کەرەستە و چەکئامێریی بەرگریی لەکەس ئیزن وەرناگرێ و ڕێگای خۆی بەدەسەڵاتەوە بەردەوام دەکا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێوڕەسمی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە مەیدانی "ئازادی"ی تاران وتی: گشت جیهان بزانێ و ئاگادار بێ کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ زۆر زیاترە لە چاخی بەرەڤانیی پیرۆز و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەکردنی چەشنی جۆراوجۆری چەکەمەنی و تەقەمەنی خۆبژیو بوون.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە ئازایەتی و خولیای هێزە چەکدارەکان لە بەرەڤانی کردن لە وڵات، وتی: جیهانیان بینیان کە بە ئیرادەو یارمەتیی ئێران، خەڵکی سوریا، عێراق، و لوبنان سەرکەوتن و لە فەلەستین ویەمەنیش خۆراگریی لەهەمبەر داگیرکەران و دەسدرێژکاران بەردەوامە.

رۆحانی پێی داگرت: ئەمڕۆکە دوژمنان ناچارن بەرەبەرە  بەداننان بە شکستی بیست ساڵان و دەسوەردانەکانیان لەناوچەدا، لێرە دەربکەون هەتا گەلانی ناوچە بتوانن ئازادانە ڕێگاکەیان لە گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە بەردەوام بکەن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: ئامادەبوونی پڕشکۆی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی سەلماندی، پیلانگێڕیی دوژمنان بووەتە بڵقی سەرئاو و ئەوان قەت ئامانجەکانیان بەدەست ناهێنن و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێبازەکەی خۆی وەک چل ساڵ لەوەپێش بەردەوام دەکا.

رۆحانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بەئاماژه بە پێشکەوتنەکانی ئێران لەبواری جیاجیادا لەوان بواری پێترۆشیمی، وتی: هەموو جیهان دانی نا بە پێشکەوتنی یەکجار خێرای ئێران. سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئیسلامییەت، جمهوریەت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان وهەڵبژاردنی بەرپرسانی ، لە وێنەی دەسکەوتە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد.

سەرپەیڤ