چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک کۆماری لوبنان سەبارەت بە پەیوەندی و هاوکاری سیاسی بازەرگانی و ئابووری نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیدارەی گشتیی دیپلوماسی مێدیایی وەزارەتی دەرەوە لە دیداری ڕۆژی دووشەمەی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ، دوو لایەن هەروەها ئامادەیی کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ بەشداری لە پڕۆژەکانی لوبنان و هەروەها پرسە ناوچەییەکان بە تایبەت پرسی سووریایان لێکدایەوە . میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان هەروەها ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز بایی کرد . موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە پیرۆزبایی کردنی پێکهاتنی دەوڵەتی لوبنان کە بە هەوڵی سەرۆک کوماری ئەو وڵاتە بە دی هات بۆ دەوڵەتی لوبنان هیوای سەرکەوتنی خواست . وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە سەفەرێکی دوو ڕۆژە دا گەیشتە لوبنان .