شوبات 11, 2019 16:57 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ئامادەبوونی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن، وەڵامێکی پتەو بوو بە دوژمنان

وەزیری بەرگریی ئێران وتی: ئامادەبوونی پڕشکۆی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن وەڵامێکی توندو پتەو بوو بە پیلانگێڕیی دوژمنان.

سەرتیپ"ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگریی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێران، وێڕای ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵکی ئێران لەو ڕێپێوانە، وتی: دوژمنان بەئاواتەوە بوون خەڵکی ئێران ئامادەی گۆڕەپان نەبن کە دیسانیش بێ ئاکام مان.

سەرلەشکر"محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیش بە ئامادەبوون لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپاڵپشتیی جەماوەر هەردەم توانیویەتی لەجیهاندا کارتێکەری هەبێ.

سەرلەشکر"سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن، خۆڕاگریی بەتەنیا ڕێگای سەرکەوتن بەسەر پیلانگێڕیی دوژمنان ناوبردو و وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، سیستەمی زاڵێتی خوازی بنبڕکرد.

ڕێپێوانی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەی هاوکات لەزیاتر لەهەزار شار و دە هەزار لادێ لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ