شوبات 11, 2019 20:53 Asia/Tehran
  • مامۆستایەکی زانکۆی حکومەتی لە ڕووسیا دەڵێ کە ئێران خۆبژیو بووە

مامۆستای گەورەترین زانکۆی ڕووسیا وتی: ئێران لە چوار دەیەی ڕابردوو بووە بە وڵاتێکی پێشکەوتە لەئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەزۆربەی بوارەکاندا بەخۆبژیویی گەیشتووە.

"ئاندرە سیدۆرۆف" سەرۆکی کورسیی ڕێکخراوە جیهانی و دیاردە سیاسییە جیهانییەکان لە زانکۆی حکومەتیی مۆسکۆ، گەورەترین زانکۆی ڕووسیا، ئەمرۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، پچڕانی وابەستەیی دەرەکی لە دەسکەوتە گرینگەکانی شۆڕشێ ئیسلامیی ساڵی١٩٧٩ لە ئێران ناوبرد.

سیدۆرۆف وتی: ئێرانی ئێستا بووە بە مۆدێلێکی جیهانی بۆ خۆبژیویی و سەربەخۆیی چونکە توانیویەتی لەچوار دەیەی ڕابردوو، هەنگاوی گەورە هەڵبگرێ لەئاراستەی پێشکەوتن و بەرزکردنەوەی تواناکانی لەبواری جیاجیادا .

ئەو مامۆستایەی زانکۆی ڕووسیا بەئاماژە بەوەی کە ئێران ئەمڕۆ لەبوارە گرینگەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا لەوان زانستی فەزایی وناڤۆکی لە ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پلەی یەکەم دایە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری زەخت وگوشارەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هێناوە کە جێی شانازییە.

سیدۆرۆف هەروەها هیوای خواست؛ ڕەوتی ئێستای پەرەی پەیوەندیی ئێران و ڕووسیا بە داکۆکی سیاسەتوانان خێرا بکرێ و سەرباری بواری فراوانی پەرەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات، هیچ هۆکار و لەمپەرێک بۆ وێنە بایکۆت و گەمارۆکان پێشی پێ بگرێ.

 

سەرپەیڤ