شوبات 12, 2019 18:46 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێڕان پێنجشەممە ئەچێ بۆ سوچی ڕووسیا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە چواردەی فڤۆریە بە بانگهێشتی ڕەسمی ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وبۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران ، تورکیا وڕووسیا سەفەر دەکات بۆ سوچی .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ماڵپەڕێ زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆمار، پەروێز ئیسماعیلی ، جێگری پێوەندیەکان وزانیاری گەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری وتی: لە کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی سوچی کە چوارەمین کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران ، تورکیا وڕووسیا ، بە تەوەریەتی بەرەنگاری هاوبەش لەگەڵ تیرۆریسمی ناوچەیی وگەڕاندنەوەی هێوری ، وئارامش ، گەڕانەوەی ئاوارەکان ودامەزرانی پاوەجیی سیاسی لە سووریایە. لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها ، ئاکام وئەنجامی وتووێژەکانی بەناو ڕەوتی ئاستانە، سەروەریی سووریا وهەروەها هاوکاری لە سەردەمی چیکردنەوە وئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە دەدرێتە بەر باس ولێکدانەوە. پەروێز ئیسماعیلی وتی: سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێژی کۆبوونەوەی سوچی ، بە جیا لەگەڵ هاوتایانی ڕووسی وتورکیایی دیدارو ڕاوێژکاری دەکات. سەرۆک کۆمارانی ئێران ، تورفکیا وڕووسیا یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٧ لەشاری سوچی ڕووسیا ، کۆبوونەویەکی هوبەشیان لەبارەی سووریا بەڕێوە برد. لەکاتی پێکهێنانی  ڕەوتی ئاستانە هەتا ئێستاکە ، ئێران ، تورکیا وڕووسیا دەوری کارێکەریان لە چارەسەر کردنی سیاسی پرس ومەسەلەکانی سووریا گیڕاوە.

سەرپەیڤ