شوبات 14, 2019 09:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پەلاماردانی سنوورەوانانی جوامێری سپا پیشاندەری داماویی دوژمنانی گەلی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەلامار درانی دڕندانەی پاسی هەڵگری هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە جادەی "خاش- زاهدان" هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی پیشاندەری ئەوپەڕی داماوی و هیوابڕاوی بەکرێگیراوانی جەنایەتکار و دەس و پێوەندییەکانی دوژمنانی گەلی ئێران زانی.

شەوی ڕابردوو پاسێکی هەڵگری سنوورەوانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جادەی "خاش _ زاهیدان" لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، وەبەر پەلامارێکی تیرۆریستی کەوت کە لەو پەلامارەدا ٢٧ سنوورەوانی ئێرانی شەهید و ١٣ کەسیشیان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکدا جەختی کرد: بێ گومان پشتیوانان و هەموو هۆکارانی ئەو کردەوە دڕندانە و تووشە، بە هۆی هەوڵی هێزە بەتواناکانی دەزگەی هەواڵگری و ئیتیزامیی ئێران خێرا سزا دەدرێن.

ڕۆحانی راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم جەنایەتە پەڵەیەکی جێی سەرشۆڕی دیکە لە سەرکارنامەی ڕەشی پشتیوانانی سەرەکیی تیرۆریزم لە کۆشکی سپی، تێلاڤیڤ و دەس و پێوەندییەکانیان لە ناوچەدایە کە هەم هەوڵی گاڵتەجاڕ و ساختە دەدەن بۆ ترساندن لە ئێران و هەم بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئاسایش دامەزراندن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: هاودڵی و یەکدەنگیی گەلی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ئارمانجە بەرزەکانی کۆماری ئیسلامی  و نیشتمانی ئێران، هیوا بێهۆکانی دوژمنان بە تەواوەتی بە با دەدات.

سەرپەیڤ