شوبات 14, 2019 12:33 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دیسان ئێرانی بایکۆت کرد

ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی کردەوە دوژمنکارانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو کۆمپانیا و نۆ کەسی ئێرانی بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وەزارەتی خەزنەداریی ئەمریکا ئەم ٢ کۆمپانیا و ٩ کەسی ئێرانی بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هەروەها ئەوەی بە "چالاکیی دوژمنکارانەی سایبری" ناوی برد خستە نێو لیستی بایکۆتەوە.

وەزارەتی خەزنەداریی ئەمریکا پێشتریش چەندین جار کەسان و کۆمپانیا ئێرانییەکان  و هەروەها بیانی بە بیانووی جۆربەجۆر لەوان پێوەندی لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بایکۆت کردبوو.

"سیگاڵ مەندێلکەر" sigal mandelker، جێگری وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا ئەمدواییە جەختی کردبوو واشینگتۆن دەبێ هەنگاوی زیاتر دژ بە سپای پاسداران هەڵگیرێ.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٧ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند ، خو کردنی ئەمریکا بە بایکۆت کردن ئیتر لە کۆنترۆڵدا نەماوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەورێکی بنەڕەتی لە خەبات دژ بە تیرۆریستانی داکۆکی کراوە لە لایەن ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگێڕێ.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تەکفیری- تیرۆریستییەکان لە ئێراق و سووریا بە داخوازی فەرمیی ئەم وڵاتانە یارمەتیی ڕاوێژکاری دەخاتە بەردەستیان؛ کردەوەیەک کە بە هیچ لەونێ دڵخوازی واشینگتۆن نییە.