شوبات 14, 2019 12:39 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی گرینگ  و ستراتژیکی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی چلەمین ساڵەهاتی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی / هەنگاوی دووەمی ئینقلاب

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی و دەس پێ بوونی وەرزێکی نوێ لە کۆماری ئیسلامی، لە بەیاننامەیێکی گرینگ و ستراتژیکدا وێڕای سوپاس و پێزانین بە بۆنەی بەشداری سەربەرزانە و دوژمن شکێنی گەلی ئێران لە ڕێپێوانەکەی 22ی ڕێبەندان، تایبەتمەندییەکانی ئەو ڕێگا پڕشانازیەی وا لە چل ساڵی ڕابردوودا پێوراوە و دەبێ بپێورێ، دیاری کرد.

ڕێبەرتی ئینقلاب لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا فەرموویەتی: " ئینقلابی پڕشکۆی گەلی ئێران کە گەورەترین و جەماوەریترین ئینقلابی چاخی ئێستاکەیە، تاقە ئینقلابێکە کە چلەیێکی پڕ شانازی و بە بێ خەیانەت بە ئارمانجەکانی تێپەڕ کردووە و لەبەرامبەر هەموو ئەو کەڵکەڵانەی وا بە دوور لە خۆڕاگری دەهاتنە پێش چاو، کرامەت و ڕەسەنایەتیی خۆی و دروشمەکانی پاراستووە و ئێستاکە چووەتە قۆناغی دووەم واتە بەخۆدا چوونەوە و شارستانیەت سازی!

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەو پەیامەدا سەقام و ئاسایشی وڵات و یەکپارچەیی خاک و پاراستنی سنورەکان، دروست کرانی ژێرخانە سەرەکییەکان، ژێرخانی ئابوری وئاوەدانکردنەوە، چوونەسەری بەرچاوی ئاستی هابەشیی جەماوەر لە پرسە سیاسیەکانی وەک هەڵبژاردنەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی بەئاگابوون و تێفکرینی سیاسیی چین و توێژەکانی جەماوەر و ڕوانگەیان بەرامبەر پرسە جیهانییەکان، دابەشکرانی دادگەرانەی ئیمکاناتی گشتیی وڵات، بەرزبوونەوەی پێوەری مەعنەویەت و ئەخلاق لە کەشی گشتیی کۆمەڵگاو ڕاوەستان لەهەمبەر ملهوڕان و زۆرداران و موستەکبرانی جیهان ولەسەروویانەوە ئەمریکای، بە بەشێکی بچووکی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی ناوبرد.

ئەم بڵاونامەیە داگری گەلێ خاڵی زۆر گرینگ بوو سەبارەت بە دەسکەوتەکانی چل ساڵی ڕابردووی ئینقلابی ئیسلامی و لەهەمان حاڵدا چاودێر لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی بۆ هەڵگرتنی "هەنگاوی دووەمی ئینقلاب" !

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو پەیامەدا بەئاماژەبەوەی کە ئێرانی بەهێز ئەمڕۆکەش وەک دەسپێکی شۆڕش بەرەوڕووی کێشەوئاستەنگگەلی ملهوڕانە، فەرمووی: ئەگەر لەو سەردەمەدا کێشە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بڕینی دەستی بەکرێگیراوانی بیانی یان داخرانی باڵوێزخانەی رژیمی زایۆنی لەتاران یان ریسواکردنی لانەی سیخوڕیی بوو، ئەمڕۆ کێشە لەسەر ئامادەبوونی ئێرانی بەهێز لە سنورەکانی رژیمی زایۆنی، هەڵچنینی دزەی ناڕەوای ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیاو داکۆکیی کۆماری ئیسلامی لە خەباتی خەباتکارانی فەلەستینی و بەرەڤانی لە ئاڵای شەکاوەی حیزبوڵڵاو موقاوەمە لە سەرتاسەری ئەو ناوچەیە.

هەروەها ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێویستییەکانی هەنگاوی دووەمی لە 7 بەشی گشتیدا هێناوەتە ئاراوە کە بریتین لە: زانست و توێژینەوە، مەعنەویەت و ئەخلاق، ئابووری، دادپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سەربەخۆیی و ئازادی، نەفس بەرزی نیشتمانی و پەیوەندییە دەرەکییەکان و سنووربەندی لەگەڵ دوژمن، شێوازی ژیان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویەتی کە ئەو ڕێگایەی وا تاکوو ئێستا پێوراوە، تەنیا بەشێکە لە ڕێگای پڕشانازی بەرەو ئارمانجە باڵاکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر بۆیە  لایەنێکی تری وتەکانی ڕێبەری، ڕوانین بەرەو داهاتوویە.

بەیاننامەکەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕوانین بۆ داهاتوو و هەنگاوی دووەمی ئینقلاب، ئاشکرا و ڕوونە و ئەوەیە کە گەلی ئێران لە بەها و بایەخە ئینقلابی و نیشتمانییەکانی خۆی تەنانەت هەنگاوێکیش پاشەکشە ناکات و لەهەڕەشە و گوڕەشە پڕوپووچەکانیان ناترسێت و ئەتوانێ لە هەموو بارستای خۆی و بەتایبەت توانای گەنجەکانی لە پێناو پێشکەوتی دراڤی و مەعنەویی وڵات کەڵك وەرگرێت!

 

 

سەرپەیڤ